نه‌كه‌ى ئه‌م ژمارانه بكه‌يته پاسوۆردى ئه‌كاونته‌كه‌ت
ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌يه تا زووه بيگۆڕه

K24- هه‌ولێر
ئاشكرايه كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا رۆژ به‌رۆژ، رێژه‌ى به‌كارهێنانى پێگه ئه‌لكترۆنييه‌كان و توڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان له زيادبووندايه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى لێره‌دا جێى سه‌رنجه زۆربه‌يان به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه ده‌يانه‌وێ ژماره‌ى پاسوۆرده‌كه‌يان له‌بير نه‌چێته‌وه ياخود روونتره بڵێن جۆره ژماره‌يه‌ك داده‌نێن بۆ وه‌بيرهاتنه‌وه ئاسان بێت، بۆ ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ په‌نا بۆ ژماره‌ى (1-2-2-4-5-6) ده‌بان و ده‌يكه‌نه پاسوۆردى ئه‌كاونته‌كه‌ى خۆيان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆمپانياى (سبلاش داتا)ى ئه‌مه‌ريكى توێژنيه‌وه‌يه‌كى تايبه‌تى ئه‌نجامداوه سه‌باره‌ت به زۆرترين جۆرى ئه‌و پاسوۆردانه‌ى كه ده‌كه‌ونه ده‌ستى هاكه‌رزه‌كان و و ده‌توانن به ئاسانى بيشكێنن، بريتى بووه له ژماره (1-2-2-4-5-6) و ژماره ((1-2-2-4-5-6-7-8).
هه‌ر بۆيه پێويسته ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌كاونته‌كه‌يان شتى نهێنى تايبه‌ت به‌خۆيانى تێدايه ژماره‌ى پاسوۆرده‌كه‌يان به‌م جۆره‌يه، باشتروايه تا زووه بيگۆڕن، چونكه له ئێستادا ژماره‌ى هاكه‌رزه‌كان زيادى كردووه و ئه‌م جۆره پاسوۆردانه‌ش به‌ئاسانى ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستيان.