ئیمپراتۆری راگه‌یاندنی جیهانی بۆ چواره‌م جار ژیانی هاوسه‌ری پێكهێنا
له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا ژیانی هاوسه‌ری پێكهێنا
K24 - هه‌ولێر:
روپێرت مۆ‌ردۆخ، له‌دایكبووی 11ی ئادار/ مارسی 1935، به ره‌چه‌ڵه‌ك ئوسترالی، له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا، له ئاهه‌نگێكی تایبه‌تیدا له یه‌كێك له كلێساكانی ئه‌مه‌ریكا، ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ پێكهێنا.
مۆ‌ردۆخ به‌ر له‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ جێری هۆڵ ته‌مه‌ن 59 ساڵ، كه پێشتر نمایشكاری جلوبه‌رگ بوو بكات، سێ جاری دیكه هاوسه‌رگیری كردووه، جاری یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ پاتریشیا بووكه‌ر له ساڵی 1956، دوای له‌دایكبوونی منداڵی یه‌كه‌میان، له‌ساڵی 1967 جیابووه‌وه.
دووه‌مین هاوسه‌رگیری له هه‌مان ساڵدا له‌گه‌ڵ ئانا ماریا تۆر ئه‌نجامدا و بوونه خاوه‌نی كچێك و دوو كوڕ، به‌ناوه‌كانی ئه‌لیزابێت، لاكلان و جه‌یمس، له ساڵی 1999 له‌و هاوسه‌ره‌شیی جیابووه‌وه، له به‌رامبه‌ر جیابوونه‌وه‌شی بڕی 1.2 ملیار دۆلاری وه‌رگرت.
له هه‌مان ساڵدا ته‌نها دوای 17 رۆژ جیابوونه‌وه‌ی، مۆ‌ردۆخ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ وێندی دینگ ئه‌نجامدان، كه خۆی له ته‌مه‌نی 68 ساڵیدا بوو و هاوسه‌ره‌كه‌شی ته‌نها 30 ساڵ بوو، واته هاوسه‌ره‌كه‌ی 38 ساڵ له‌خۆی بچووكتر بوو، مۆ‌ردۆخ و ویندی بوونه خاوه‌ن دوو كچ به‌ناوه‌كانی گره‌یس و كلۆی، مۆ‌ردۆخ له ئێستادا خاوه‌ن شه‌ش منداڵه و 13 نه‌وه‌ی هه‌یه.
له ساڵی 2013دا، خاوه‌نی كۆمپانیای (نیوز كۆرپۆره‌یشن) رایگه‌یاند، سكاڵای جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی له دادگا تۆماركردووه، دواتریش مۆ‌ردۆخ په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ تۆنی بلێر، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا كۆتایی پێهێنا، به‌و پێیه‌ی بلێر په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا هه‌بووه.
روپێرت مۆ‌ردۆخ، خاوه‌نی زیاتر له 581 گۆڤار و رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی جیهانه و زیاتر له 30 مانگی ده‌ستكرد و سه‌ته‌لایتی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌یه و زۆرینه‌ی پشكه‌كانی بۆرسه‌ی ناسداكی ئه‌مه‌ریكاش، هی مۆردۆخه.
هه‌روه‌ها خاوه‌نی زیاتر له 100 كه‌ناڵی ئاسمانییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی چه‌ند گرێبه‌ستێك و كڕینه‌وه‌ی به‌شێك له زنجیره كه‌ناڵه‌كانی رۆتانای عه‌ره‌بی، خاوه‌نی سیسته‌می دێلفیییه، كه یه‌كێكه له پرۆگرامه‌كانی دروستكردنی ماڵپه‌ڕ و وێبسایت.
رووپێرت مۆ‌ردۆخ، ته‌نها 10 رۆژ له گه‌یشتنی بۆ ئه‌مه‌ریكا، داوای ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی كرد و بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، یاسای كۆچی ئه‌و وڵاته‌ی شكاند و ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكای پێدا.
هه‌روه‌ها به یه‌كێك له‌و 10 سه‌ركرده‌یه داده‌نرێت، كه به‌نهێنی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و له‌سه‌ر ئاستی جیهان، جیا له نازناوی ئیمپراتۆری راگه‌یاندنی جیهان، پێی ده‌ڵێن: "ئه‌و پیاوه‌ی واشنتۆنی خستووه‌ته گیرفانی دواوه".
له ساڵی 1994 و به‌ر له ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی به‌ریتانیا مۆ‌ردۆخ گوتی: "ئه‌گه‌ر تۆنی بلێر ده‌یه‌وێت ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا پێویسته كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مندا ئه‌نجام بدات".
ئه‌وه بوو ته‌نها دوای یه‌ك رۆژ له‌م لێدوانه‌ی مۆ‌ردۆخ، بلێر به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌یشته ئوسترالیا و له‌گه‌ڵیدا كۆبووه‌وه، له ئه‌نجامیشدا بلێر بووه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)