سه‌در جێگری پێشووی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستگیر ده‌كات
هه‌ر كه‌سێك مافی له‌لای ئه‌عره‌جییه ده‌توانێت سه‌ردانی نه‌جه‌ف بكات
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در له عێراق، له نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌وه و به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه دادگای عێراق و فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كانه‌وه، به گوێره‌ی فه‌رمانێك، به‌ها ئه‌عره‌جی، جێگری پێشووی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ده‌ستگیركرد.
به‌ها ئه‌عره‌جی پێشتر و له چه‌ند كابینه‌یه‌كی حكوومه‌تی عێراق، له‌سه‌ر پشكی ره‌وتی سه‌در پۆستی وه‌زیری وه‌رگرتووه و دوايين پۆستیشی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه و به یه‌كێك به‌رپرسه "گه‌نده‌ڵه‌كانی عێراق" ناسراوه.
هه‌رچه‌نده موقته‌دا سه‌در، چه‌ند جارێك بێبه‌ریبوونی خۆی و ره‌وته‌كه‌ی له ئه‌عره‌جی راگه‌یاندووه، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن گوێی پێنه‌داوه و له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كردووه.
له فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌در, كه له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌ك به‌ناوی "لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی" ده‌رچووه، هاتووه: "به‌ها حوسێن ئه‌لئه‌عره‌جی جێگری پێشووی سه‌رك وه‌زیرانی له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ده‌ستبه‌سه‌ره، هه‌ر كه‌سێك داوای له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه هه‌یه ده‌توانێت سه‌ردانی باره‌گای لێژنه‌كه بكات له نه‌جه‌فی ئه‌شره‌ف".
موقته‌دا سه‌در، بۆ دووه‌م هه‌ینی له‌سه‌ریه‌ك, بۆ داواكردنی ئه‌نجامدانی چاكسازی، سه‌ركردایه‌تی خۆپیشاندانی ملیۆن ده‌كات له گۆڕه‌پانی "ته‌حریر" له ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت و رێگای به‌هیچ كه‌سێك نه‌داوه كه له‌سه‌ر پشكی ره‌وته‌كه‌ی پۆستی وه‌زاری له حكوومه‌تی عێراق وه‌رگرتووه، به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه بكات.

به‌ها ئه‌لئه‌عره‌جی، جێگری پێشووی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌سه‌ر پشكی ره‌وتی سه‌در، كه ئێستا له‌لایه‌ن سه‌در، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
