بە ھەزار پێشمەرگە و سەربازی عێراق بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ ئامادەن

"سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ عێراق لەگەڵ ئەوەدان، له‌كۆتایی‌ ئه‌مساڵدا مووسڵ له چەکدارنی ‌داعش پاكبكرێته‌و"

K24 - ھەولێر:

هێزی هاوپه‌یمانان رایگەیاند، سی هه‌زار پێشمەرگە و سه‌ربازی عێراق بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ ئامادەن.

كریستۆڤه‌ر كارفر، گوته‌بێژی‌ هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانێتی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش رایگه‌یاند:"‌ دوو لیوای‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگە و دوازدە لیوای سوپای عێراق، بۆ کۆنتڕۆڵ کردنەوەی مووسڵ ئامادەن".

گوته‌بێژه‌كه‌ی‌ هێزی‌ هاوپه‌یمانێتی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش گوتیشی‌:" سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ عێراق لەگەڵ ئەوەدان، له‌كۆتایی‌ ئه‌مساڵدا مووسڵ له چەکدارنی ‌داعش پاكبكرێته‌و، بۆ ئەو مەبەستە سێ هه‌زار پێشمەرگە و سه‌ربازی عێراق،‌ له هه‌ڵمه‌تی ‌کۆنتڕۆڵکردنەوەی‌ مووسڵدا به‌شدارده‌بن".

لە 10ی حوزەیرانی ساڵی 2014 شاری مووسڵ و چەند شارۆچكەیەكی دەوروبەری كەوتنە بندەستی چەكدارانی داعش، لەو ماوەیەدا چەندین جار لە لایەن بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی عێراق و ھێزی ھاوپەیمانان باس لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ كراوە، بەڵام كاتی دەستپێکردنی ئەو ئۆپەراسیۆنە تا ئێستا بە فەرمیی رانەگەیەنراوە، مووسڵ ھەر لە ژێر كۆنتڕۆڵی چەكدارانی داعش ماوتەوە و بە پێگەی بەھێزی داعش ناودەبرێت.

داڕشتنەوە: ش، م