چاوەڕێدەكرێت ئەوروپا ژمارەیەكی زۆری پەنابەرانی نایاسایی بگەڕێنێتەوە

K24 - ھەولێر:

چاوەڕێ دەکرێت یەکێتی ئەوروپا داوا لە تورکیا بکات، ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی نایاسایی وەربگرێتەوە کە لەماوەی 15 مانگی رابردوودا لە تورکیاوە روویان کردووەتە وڵاتانی ئەوروپی.

دۆناڵد تاسک، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا، رایگەیاند: لوتکەی نێوان وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا و تورکیا کە بڕیارە سبەی دووشەممە لە بڕۆکسل بەڕێوەبچێت، بڕیارە یەکێتی ئەوروپا فشار بخاتە سەر تورکیا تا رازی بن بەوەی ژمارەیەکی زۆر لەو پەنابەرانەی لە ئەوروپا مافی پەنابەرێتیان پێنادرێت، رەوانەی تورکیا بکرێنەوە، لە بەرامبەر ئەوەدا ئەوروپا بڕی 3 ملیار دۆلار دەداتە حکومەتی ئەنقەرە.

تاکس ئەوەشی ئاشکرا کردووە ئەو رێگەچارەیە، نەک تەنیا رۆیشتنی پەنابەران بۆ ئەوروپا کەمتر دەکاتەوە، بازاڕی قاچاخچییەکانیش وشک دەکاتەوە.

بەھۆی شەڕ و نا ئارامیەكانی وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا شەپۆڵێكی گەورەی كۆچبەری رووی لە وڵاتانی ئەوروپاكردووە، فشارێكی زۆر كەوتووەتە سەر وڵاتانی ئەوروپا و یەكێتیی ئەوروپا بەدوای رێگە چارەیەكە بۆ رێگەگرتن لە لێشاوی بەردەوامی كۆچبەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

 سەرچاوە: AFP ، داڕشتنەوە: ش،م