له خولی باسكه‌ی ئه‌مێریكا بۆستن سێلتیك دۆڕا
تیپی كلیڤلاند لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتی گرت
K24 ـ هه‌ولێر
له خولی باسكه‌ی ئه‌مریكا ناسراو به ئێن بی ئه‌ی، تیپی كلیڤلاند كاڤالێرزی پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌ڵات سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر بۆستن سێڵتیك تۆماركرد.
له كۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌ڵات میوانداریی بۆستنی ركابه‌ری كرد، له ده‌ستپێكدا یاریزانانی هه‌ردوولا به هێز ده‌ستیان به‌یاریه‌كه كرد، له چاره‌كی یه‌كه‌م تیپی میوان به ئه‌نجامی بیست و سێ به‌رامبه‌ر بیست و دوو خاڵ یارییه‌كه‌ی لهبهژرهوهندی خۆی یه‌كلاكرده‌وه، له چارهگاكانی دیكه‌دا كاڤالێرز كۆنترۆڵی یارییه‌كه‌ی كرد و به ئه‌نجامی سه‌دو بیست خاڵ به‌رامبه‌ر سه‌د و سێ خاڵ سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد.
به‌م ئه‌نجامه كلیڤلاند كاڤالێرز ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده سه‌د و پێنج خاڵ و له‌پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌ڵات دێت، له‌به‌رامبه‌ردا بۆستن خاوه‌نی سه‌دو دوو خاڵه و له پله‌ی دووه‌م ده‌بینرێت.