ئاشتیی هه‌ورامی بۆ كوردستان24: ناتوانم قسه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه بكه‌م
"كاره‌كانی چاككردنه‌وه‌ی بۆڕی نه‌وت یه‌ك یان دوو رۆژی دیكه ته‌واو ده‌بن"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پیشه‌سازیی نه‌وتی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌و یه‌ك دوو رۆژه‌ی داهاتوودا كاره‌كانی چاككردنه‌وه‌ی بۆڕی گوێزه‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ته‌واو ده‌بێ.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ گوتی: "ئه‌وان سه‌رقاڵی كاركردنن له بۆڕی نه‌وتی هه‌رێم-جه‌یهان، له ماوه‌ی یه‌ك یان دوو رۆژی دیكه كاره‌كان ته‌واو ده‌كه‌ن".
لای خۆیه‌وه ئاشتیی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 گوتی: "ناتوانم قسه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه بكه‌م".
بۆڕی گوێزه‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم كه رۆژانه نزیكه‌ی 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم و كه‌ركووكی بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌گوازییه‌وه، له 17 مانگی رابردووه‌وه وه‌ستاوه.
رۆژی 27 مانگی رابردووش وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا رایگه‌یاند: "كاره‌كانی چاككردنه‌وه‌ی بۆڕی گوێزه‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و كه‌ركووكی بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌ستپێكردووه".
وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا گوتی: "سه‌ره‌تا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌هۆی رێوشوێنه كاتییه‌كانی ئه‌منی وه‌ستا، پاشان چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بۆڕییه‌كان ته‌قانده‌وه".
لای خۆیه‌وه قسهكهرێك به‌ناوی پارتی كرێكارانی كوردستان ره‌تیكرده‌وه ئه‌وان به‌رپرس بن له وه‌ستانی ئێستای هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و گوتی: "ئه‌و تۆمه‌تانه به‌شێكن له‌و هه‌ڵمه‌ته شێواندنه‌ی كه ده‌زگاكانی هه‌واڵگریی توركیا دژی په‌كه‌كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن".
زاگرۆس هیوا ئه‌مڕۆ له قه‌ندیل به رۆیته‌رز راگه‌یاند: "چه‌كداران و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه ئه‌و كاره‌یان نه‌كردووه".
ئه‌و قسه‌كه‌ره به ناوی په‌كه‌كه گوتی: "هه‌واڵگریی توركیا ده‌یه‌وێ گرژی بخاته نێو په‌كه‌كه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
وه‌ستانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا به درێژترین ماوه‌ی وه‌ستان داده‌نرێ، بووه‌ته هۆی زیادبوونی قه‌یرانی دارایی له هه‌رێمی كوردستان، كه خۆی پێشتر به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و نه‌دانی مووچه زیانی به‌ركه‌وتبوو.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووش سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت زیانی 200 ملیۆن دۆلاری به هه‌رێم گه‌یاندووه".
ئا: م.ح