میراندا بریكاره‌كه‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌ی یانه‌یه‌كی دیكه راسپاردووه
ده‌یه‌وێت بچێته یانه‌یه‌ك توانای ململانێكردنی نازناوه‌كانی هه‌بێت
K24 ـ هه‌ولێر
جواو میراندای به‌رگریكاری بڕازیلی و یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه هاوینی داهاتوو ریزه‌كانی ئینته‌رمیلان جێبهێڵێت.
ئه‌م به‌رگریكاره بڕازیلیه به خۆرخێ میندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی راگه‌یاندووه كه ئاره‌زوو ده‌كات ریزه‌كانی ئینته‌رمیلان به‌ره‌و یانه‌یه‌كی دیكه جێبهێڵێت.
میراندا ئاره‌زوو ده‌كات په‌یوه‌ندی به‌یانه‌یه‌ك بكات بتوانێت ركابه‌ری له‌سه‌ر ناسناوه‌كان و به‌شداری چامپیۆنزلیگ بكات، له‌ئێستاشدا خۆرخێ میندێز هه‌وڵده‌دات به‌رپرسانی نیراتزۆری رازی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری بریكارداره‌كه‌ی ببن.
ئه‌م یاریزانه بڕازیلیه له هاوینی رابردوو به‌رامبه‌ر15 ملیۆن یۆرۆ تا هاوینی2017 په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی ئینته‌رمیلانه‌وه كرد.