عه‌بادیی و كوتله كوردییه‌كان تاوتوێی حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات ده‌كه‌ن
"ده‌بێ كورد هه‌وڵبدا كه‌سانی به توانا بێنێته ناو حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات"
K24 – هه‌ولێر:
بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات، ئه‌مشه‌و كوتله كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه.
رێزان شێخ دلێر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به كوردستان24 راگه‌یاند: "ده‌بێ كورد هه‌وڵبدا كه‌سانی به توانا بێنێ هه‌تا له‌ناو حكوومه‌ته‌كه‌دا به‌شداربێ".
روونیشیكرده‌وه: "ئه‌وه باسكردنی حكوومه‌تی ته‌كنۆكراته، پێم سه‌یره كورد داوای 20% له پێكهاته‌ی ئه‌و حكوومه‌ته ده‌كا".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوا ده‌كا ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی له‌سه‌ر حزبه‌كانیان كارده‌كه‌ن نه‌مێنێ، ره‌نگه ئێمه‌ی كورد زۆر ئاگاداریی ئه‌وه نه‌بین چونكه به‌مشێوه‌یه كارمان نه‌كردووه".
گوتیشی: "به‌ڵام وه‌زیر هه‌یه پاره‌ی داوه تا چووه‌ته ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، جا ئه‌وه چۆن پاك ده‌بێ".
ئا: م.ح