كۆنتڕۆڵكردنی سنوورەكانی ئەوروپا ساڵانە 20 ملیار دۆلاری پێویستە
بۆ رێگه‌گرتن له هاتنی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا، وڵاتانی ئه‌و كیشوه‌ره سه‌رگه‌رمی كۆنترۆڵكردنی سنورهكانیانن
K24 - ھەولێر:
چوونی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابووریی وڵاتانی ئەوروپا ھەبووە، به‌گوێره‌ی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ته‌نها تێچووی كۆنترۆڵكردنی سنوره‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپاوه ساڵانه 20 ملیار دۆلاری پێویسته.
بۆ رێگه‌گرتن له هاتنیكۆچبەران بۆ ئه‌وروپا، وڵاتانی ئه‌و كیشوه‌ره سه‌رگه‌رمی كۆنترۆڵكردنی سنورهكانیانن، به دانانی دیوار و بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی ئه‌منی و سیسته‌می چاودێری وردتر.
كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئهوروپارایگەیاند: تێچوی ساڵانه‌ی ئه‌و رێككارانه ده‌گاته 18 ملیار یۆرۆ كه به‌رامبه‌ره به 20 ملیار دۆلار.
به‌گویره‌ی داتاكانی كۆمسیۆنه‌كه ته‌نها ساڵی رابردوو 1 ملیۆن و 200 هه‌زار كه‌س داوای مافی په‌نابه‌رێتیان له ئه‌وروپا كردوه كه زیاتر له نیوه‌یان ھاووڵاتیانی سووریا و عێراق و ئه‌فغانستان بوونە.
له‌ناو وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپادا هه‌شت وڵاتیان سه‌رگه‌رمی پێداچوونه‌وه‌ن به ڤیزای جۆری شنگن و زیاتر كۆنترۆڵكردنی سنوره‌كانیان.
جگه له‌وه هه‌ندیك وڵات زیانی زیاتریان به‌رده‌كه‌وێت، بۆ نمونه پۆله‌ندا و ئه‌ڵمانیا و هۆله‌ندا ته‌نها له كه‌رتی گواستنه‌وه‌دا ساڵانه 500 ملیۆن یۆرۆ زیانیان به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و كۆمپانیایه كه چێكی پاسپۆرته‌كان ده‌كات كاتێكی زۆری لێ به‌فیڕۆ ده‌ڕوات زیانی له ده‌ستدانی ئه‌و كاته ده‌گاته 4 ملیار و 500 ملیۆن یۆرۆ.
ئه‌وە له كاتێكدایه كه دانیشتنی ئه‌مڕۆی نێوان توركیا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌وه وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه توركیا پاسه‌وانی زیاتر بكات بۆ ئه‌وه‌ی كۆچبەران نه‌گه‌نه دیواره‌كانی ئه‌وروپا، له به‌رامبه‌ردا 3 ملیار دۆلار به توركیا ده‌درێت.
به‌و پێیه‌ش بێت، ئه‌گه‌ر توركیا به‌و 3 ملیار دۆلار ێگری له چوونی كۆچبەران بكات بۆ ئه‌وروپا، ئەوە وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا 17 ملیار دۆلارییان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
داڕشتنەوە: ش، م