نرخی نەوت ئاستێکی پێوانەیی نوێی تۆمار کرد
بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
K24-هەولێر
نرخی نەوت خاو لە بازاڕەکانی جیهان، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاستێکی پێوانەیی نوێی تۆمار کرد و گەیشتە 39.49 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاو لە ئاستی پێوەری برێنت کە یەکێکە لە باشترین ئاستەکانی نەوت لە جیهان لە گرێبەستە پێشوەختەکان، ئەمڕۆ، گەیشتە 39.49 دۆلار ئەم نرخەش بە بەراورد لەگەڵ نرخی دوێنێی نەوتی برێنت 77 سەنت زیادی کردووە.
هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تیکساسی ئەمریکا، ئەمڕۆ، گەیشتە 36.63 دۆلار ئەم نرخەش بە بەراورد لەگەڵ نرخی دوێنێی نەوتی برێنت 71 سەنت زیادی کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە بە درێژایی دوو ساڵی رابردوو نرخی نەوت لە نزیکەی 115 دۆلارەوە بۆ هەر بەرمیلێک گەیشتە کەمتر لە 30 دۆلاری ئەمریکیی.
دابەزینی نرخی نەوت بەم ئاستە بووە هۆی ئەوەی هەرێمی کورستان و حکوومەتی عێراق و وڵاتانی هەناردەکاری نەوت بە تایبەت وڵاتانی کەنداو دووچاری قەیرانی دارایی ببنەوە.
بەڵام سەنتەرە نێودەوڵەتییەکانی توێژینەوە لە بواری ئابووریی پێشبینی دەکەن نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە کۆتایی ساڵی 2016 و سەرەتای ساڵی 2017 بگاتە نزیکی 50 دۆلار.
سەرچاوە: رۆیتەرز، ئا: ئا ، ف