ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت تا سه‌روو 40 دۆلار هه‌ڵكشا
له دوو مانگی رابردوودا نرخی نه‌وت له 40% به‌رزبوویه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نرخی نه‌وت نرخێكی پێوانه‌یی له ساڵی 2016 تۆماركرد، كاتێك نرخه‌كه‌ی گه‌یشته سه‌روو 40 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری برێنت گه‌یشته 40.11 دۆلار، دواتر نرخه‌كه‌ی بوویه‌وه 39.92 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
له 20 كانوونی دووه‌می رابردوو نرخی نه‌وتی برێنت بۆ نزمترین ئاستی دابه‌زی له ماوه‌ی 12 ساڵی رابردوودا، كاتێك نرخی یه‌ك به‌رمیلی گه‌یشته 27.10 دۆلار.
نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 37.46 دۆلار، دواتر 44 سه‌نت دابه‌زیی و بوویه‌وه 37.46 بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، له 11 شوباتی رابردوو نرخی ئه‌و جۆره‌ی نه‌وت بۆ 26.05 دۆلار دابه‌زی، ئه‌وه‌ش نزمترین ئاستی نرخه‌كانی بوو له‌وه‌ته‌ی 2003.
له دوو مانگی رابردوودا نرخی نه‌وت به رێژه‌ی له 40% به‌رزبووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز ، و: م.ح