په‌نابه‌رانی سووریا نه‌خۆشییه‌كی كۆن به‌بیر پزیشكه ئه‌ڵمانییه‌كان ده‌هێننه‌وه
پێشتر به‌هیچ ڤاكسینێك نه‌كوتراون
K24 - هه‌ولێر:
به‌شێك له په‌نابه‌رانی سووریا كه له ئه‌ڵمانیا گیرساونه‌ته‌وه، به ده‌ست نه‌خۆشی هه‌وكردنی جگه‌ر ده‌ناڵێنن، كه نه‌خۆشییه‌كه، ده‌مێكه له‌بیر پزیشكانی ئه‌ڵمانی چووه‌ته‌وه.
زۆربه‌ی په‌نابه‌ران له ره‌وشێكی ته‌ندروستی لاوازه‌وه رووده‌كه‌نه ئه‌ڵمانیا، به‌جۆرێك هه‌ندێكیان له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكی دانراون، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یان بڵاونه‌بێته‌وه، تاكو به پێكوت و ڤاكسینی تایبه‌ت چاره‌سه‌رییان بۆ كراوه.
هانز یهگر، سه‌رپه‌رشتیاری كۆنگره‌ی نه‌خۆشی ئایدز و هه‌وكردنی جگه‌ر له ميونخ ئاماژه به‌وه ده‌كات, زۆربه‌ی زۆری په‌نابه‌ره سوورییه‌كان، به‌ده‌ست هه‌وكردنی جگه‌ر ده‌ناڵێنن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتی خۆیان نه‌كوتراون.
بڕیاره 11-13ی ئادار/ مارسی 2016، 1200 پزیشكی ئه‌ڵمانیا، گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشییانه بكه‌ن، كه په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه‌ته ئه‌ڵمانیا.
هانز يهگر ده‌ڵێت: "ئێمه له سه‌ره‌تادا ترسێكی زۆرمان هه‌بوو له‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری تووشبووی نه‌خۆشی ئایدز له ریزی په‌نابه‌راندا هه‌بێت، به‌ڵام ژماره‌كه زۆر له‌وه كه‌متره كه مه‌زه‌نده‌مان ده‌رد".
رێژه‌ی تووشبووانی دانیشتووانی سووريا به نه‌خۆشی ئایدز، 0.1% و ئه‌ڵمانیاش هه‌مان رێژه‌ی هه‌یه، به‌ڵام رێژه‌ی هه‌وكردنی جگه‌ر له سووریا، 2.3%، كه رێژه‌یه‌كی به‌رزه و ماوه‌یه‌كی زۆره له به‌شێكی زۆر له وڵاتان، ئه‌و نه‌خۆشییه له‌بیری خه‌ڵك و پزیشكانیش چووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: هافنگتۆن پۆست