كۆمپانیای شێل نزیكه‌ی 2 ملیار دۆلار قه‌رزی ئێرانی دایه‌وه
كۆمپانیا شێل كه كۆمپانیایه‌كی هاوبه‌شی به‌ریتانی و هۆله‌ندییه لە بواری نەوت كاردەكات
K24 - ھەولێر:
كۆمپانیای شێل نزیكه‌ی 2 ملیار دۆلاری قه‌رزی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی ئێرانی دایه‌وه به‌رێكه‌وتنێكی نێوان هه‌ردوولا له‌دوای هه‌ڵگرتنی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌تەوە، كۆمپانیا شێل كه كۆمپانیایه‌كی هاوبه‌شی به‌ریتانی و هۆله‌ندییه لە بواری نەوت كاردەكات، دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وتووێژه‌كانی له‌گەڵ كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی ئێرانی بڕی ملیارێك و 770 ملیۆن یۆرۆی له‌شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیا ئێرانیه‌كه دایه‌وه، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 2 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌و قه‌رزانه بۆ سه‌رده‌می گەماڕۆ ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌گه‌رێته‌وه و له ئێستاشدا به‌هۆی هه‌ڵگرتنی گەماڕۆكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته ئێران به‌شێك له پاره بلۆككراوه‌كانی وه‌رده‌گرێته‌وه‌و پێشتریش به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاندبوو زیاتر له 33 ملیار دۆلاریان بۆ ده‌گه‌رێته‌وه له‌دوای هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر وڵاتەكەیان.
لە دوای ھەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران بەشێک لە پارە بلۆککراوەکانی ئەو وڵاتە ئاشکرا بوون، بەڵام ھەتا ئێستاش بەشێکی زۆر له‌و پارەیە نەگەڕێندراوه‌تەوە.
له كۆتايى ساڵى رابردوودا، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى گه‌مارۆكانى سه‌ر ئێرانى لابرد.
هه‌ڵگرتنى گه‌مارۆكان دواى ئه‌وه هات، كه له چوارده‌ى ته‌مموزى رابردوودا، ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك له جنێڤ گه‌يشتنه رێككه‌وتن.
داڕشتنەوە: ش ، م