به وێنه ... كه‌مپێكی نوێ بۆ په‌ناخوازانی كورد له فه‌ره‌نسا دروست ده‌كرێ
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش ده‌يانه‌وێ بچنه به‌ريتانيا
K24- له‌نده‌ن
رێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور كه‌مپێكی نوێ بۆ په‌ناخوازانی شاری كالێی فه‌ره‌نسا دروست ده‌كات كه زۆرینه‌یان كوردن .
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی رایگه‌یاند، كه‌مپه نوێیه‌كه به دار دروستكراوه و 3 ملیۆن پاوه‌ندی تێچووه، كه‌مپه‌كه نزیكه‌ی دووسه‌د په‌ناخواز له خۆی ده‌گرێت كه زۆرینه‌یان كوردی باشوور و رۆژئاوای كوردستانن و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن بچنه به‌ریتانیا.
هه‌یسه‌م كه په‌ناخوازێكی كورده و خه‌ڵكی شاری كه‌ركووكه، له‌گه‌ڵ په‌رێزی خێزانی و دوو منداڵی به‌ناوی به‌هێز و محه‌مه‌د له‌و كه‌مپه ده‌ژین، ده‌ڵێ "به به‌راورد له‌گه‌ڵ شوێنی پێشوومان ئه‌و شوێنه زۆر باشه ، هه‌رچه‌نده ساردیشه به‌ڵام ئه‌مه شوێنێكی كاتییه و ده‌مانه‌وێ به زووترین كات بچینه به‌ریتانیا".
توانا په‌ناخوازێكی دیكه‌ی كورده و ده‌ڵێ" بارودۆخمان لێره خراپ نییه ، هه‌رچه‌نده زۆر سه‌رماشه و هیته‌رمان نییه، بۆیه ناچارین به به‌تانی خۆمان گه‌رم بكه‌ینه‌وه یان چاوه‌ڕێی هه‌ڵهاتنی خۆربین".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)