وه‌زاره‌تی دارایی 9 رۆژ مۆڵه‌ت ده‌داته ئه‌و كەسانەی ئوتومبێلی حكوومیان لایه
ئەو كەسانەی ئۆتۆمبێلی حكوومیان لایە یا دەبێت بیگەڕێننەوە بۆ حكوومەت یا خۆیان خەرجییەكان بكێشن.
K24 -ھەولێر:
به گوێره‌ی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئۆتۆمبێلی حكوومیان لایه ده‌بێت تاوه‌كو 18ی ئه‌م مانگه خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه به‌وه‌ی یان ئۆتۆمبێله‌كان بگێڕنه‌وه بۆ حكوومه‌ت یان خه‌رجی بكێشن.
لە بڕیاره‌كه‌ی وەزارەتی داراییدا ھاتووە، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه خزمه‌تگوزاری گشتی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌مبوڵانس و گواستنه‌وه و ئۆتۆمبێلی خاوێنكردنه‌وه‌ی شار، به گوێره‌ی كیلۆمه‌تری رۆیشتنیان به‌نزینیان بۆ ده‌كردرێت و رۆنیان بۆ ده‌گۆڕدرێت، بەڵام ئەو كەسانەی كە ئۆتۆمبێلی دیكەی حكوومەتیان لایە هه‌موو خه‌رجیه‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لایه به پاره‌ی سه‌رپێچی و باجی هاتووچۆشه‌وه.
ئۆتۆمبێلەكانی خزمەتگوزاری بەم شێوەیە خەرجییەكانیان بۆ دابین دەكرێت، به جۆرێك بۆ هه‌ر 2000 كیلۆمەتر یه‌ك جار رۆن گۆڕین و بۆ ئۆتۆمبێلی 4 بستن بۆ هه‌ر 9 كیلۆمەتر یه‌ك لیتر به‌نزین و بۆ ئۆتۆمبێلی 8 بستن بۆ هه‌ر 6 كیلۆمەتر یه‌ك لیتر به‌نزین دابین ده‌كرێت.
داڕشتنەوەی: ش، م