داوا ده‌كرێت ئه‌مريكا راهێنان ته‌نيا به يه‌په‌گه نه‌كات
سه‌ركه‌وتنى ئه‌زموونى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له لايه‌ن هێزه كوردييه‌كانه‌وه به تايبه‌تى پێشمه‌رگه و گه‌ريلاكانى يه‌په‌گه، ئه‌مريكاى هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و بڕوايه‌ى هاوكارى زياترى ئه‌و هێزه كوردييانه بكرێت.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ركه‌وتنى ئه‌زموونى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له لايه‌ن هێزه كوردييه‌كانه‌وه به تايبه‌تى پێشمه‌رگه و گه‌ريلاكانى يه‌په‌گه، ئه‌مريكاى هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و بڕوايه‌ى هاوكارى زياترى ئه‌و هێزه كوردييانه بكرێت.
له رۆژئاواى كوردستان پرۆسه‌ى هاوكاريكردنى يه‌په‌گه به‌رده‌وامه و ئه‌مريكا ژماره‌يه‌ك راهێنه‌رى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى ناوچه‌كه كردووه.
ئه‌و راهێنه‌رانه مه‌شق و راهێنان به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژنان ده‌كه‌ن كه به يه‌په‌گه و يه‌په‌ژه ناسراوون.
ئاوڕدانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له هێزه كوردييه‌كانى رۆژئاواى كوردستان دواى ئه‌وه هات كۆنگرێس به‌رنامه‌ى هاوكاريكردن و پڕچه‌ككردنى گرووپ و ميليشيا چه‌كدارييه‌كانى سوورياى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له ئێستادا، هه‌ندێك كه‌سايه‌تى سياسى ئه‌مريكا داوا ده‌كه‌ن، ئه‌مريكا ته‌نيا هاوكارى يه‌په‌گه نه‌كات.
له‌و باره‌يه‌وه، جاك رید سیناتۆری ئەمریكا لە كۆبوونەوەیەكدا لە بەردەم لیژنەی كاروباری سەربازی لە كۆنگرێس رايگه‌ياند، پێشنیازێكم پێشكەشكردووە و تێیدا داوای ئەوەم كردووە كە تەنھا راھێنان بە ھێزە كوردییەكان نەكرێت، بەڵكو راھێنان بە ھێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاش بكرێت، بۆ ئەوەی شاری رەققە لە ژێر دەستی داعش دەربھێنرێت.