ئیبراھیمۆڤیچ نزیکە لە پرێمەرلیگ

سوڵتان یانه‌یه‌كی له‌ ئینگلته‌ر ده‌ستنیشان كردووه‌

K24 ـ هه‌ولێر

راگەیاندنەکانی بەریتانیا ئەمرۆ چوارشەممە بڵاویانکردەوە زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ رازی بووە بە یاریکردن لە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد لە وەرزی داھاتوودا.

دوای چوار وەرز  یاریکردن بۆ سانجێرمان لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی ئیبراھیمۆڤیچ کۆتایی دێت و تا ئێستاش گرێبەستەکەی نوێ نەکردۆتەوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە مانیو دەستیکردووە بە پلاندانان بۆ وەرزی داھاتوو لە کرین و فرۆشتنی یاریزانان, یەکەم ئامانجیشیان کرینی زڵاتانە.

لەلایەن خۆیەوە ئێبرا چەند رۆژێک بەر لە ئێستا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رەتیکردەوە بە دووری بزانێت پەیوەندی بە پرێمەرلیگەوە بکات و دووپاتیکردەوە رەنگە لە کۆتایی وەرز  ئەمە رووبدات.