نوێترین زانیاری دەربارەی كردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی فەیسبووكی به‌خۆڕایی
نوێنه‌رى كۆمپانياى فه‌يسبووك له هه‌ولێر بوو
K24- هه‌ولێر
ئاشكرايه كه له ئێستادا فه‌يسبووك له زۆربه‌ى شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستان و عێراق، بهخۆرايى ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ناتوانرێت وێنه‌و ڤيديۆى پێبكهيتهوه ياخود به‌لايه‌نى كه‌م بچيته نێو ماڵپه‌ڕه كوردييه‌كان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ر له چه‌ند رۆژێك مورته‌زا ته‌ميمى، نوێنه‌رى كۆمپانياى فه‌يسبووك سيمنارێكى له‌و باره‌يه‌وه له هه‌ولێر ئه‌نجامدا، تێيدا ورده‌كارييه‌كانى فه‌يسبووكى بهخۆرايى خسته‌ڕوو.
بۆ وه‌رگرتنى زانيارى زياتر له‌و باره‌يه‌وه، كوردستان 24 په‌يوه‌ندى به راستى سه‌عيد، ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى رێكخراوى تيك ئاى بۆ ته‌كنه‌لۆژياو زانيارى كرد، كه يه‌كێك بوو له ئاماده‌بووانى ئه‌و سيمناره، گوتى: "ئێمه بەفەرمی لەلایەن كۆمپانیای فەیسبووكەوە بانگهێشت كراین بۆ ئامادەبوون لە ئیڤێنتێكی كۆمپانیاكە دەربارەی پرۆژەی ئینتەرنێتی خۆڕایی (فری بەیسیكس) كە لە هەولێر ئەنجام درا كە تیایدا باس لە بەرەو پێشبردنی پرۆژەكە بوو بۆ ئەوەی ماڵپەڕە كوردیەكانیش بتوانن سوودمەند بن لەم خزمەتگوزاریە و پرۆژەكە بەرەو پێش ببرێت".
گوتيشى: "یەكێك لەو خاڵانەی كە باسی لێوەكرا و پرسیاری زۆرینەی خەڵكە كردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی فەیسبووكە لەلایەن ستافی تێك ئای ئاراستە كرا، سەبارەت بە وەڵامی ئەو پرسیارە نوێنەری فەیسبووك پێى راگهياندين ئەم كارە تۆزێك ئەستەمە چونكە ئەمەیان لەلایەن كۆمپانياكانى په‌يوه‌ندى رەت دەكرێتەوە و كاریگەری خراپی لەسەر رێژەی بەشداربووانی كۆمپانیاكان دەبێت، بۆیە هیچ كۆمپانیایەك رێگە نادات بۆ ئەم شتە و بە فەرمی هیچ رێگایەك نیە، تەنها ئەوەی هەیە دەتوانی لە رێگەی نامەی مێسنجەرەوە وێنە ئاڵوگۆڕ بكرێت".
هەروەها سەبارەت بە بەكارهێنەرانی هیڵەكانی ئاسیا سێڵ و زەین، رايگه‌ياند كە لەهەوڵ دان لە ماوەیەكی نزیكی داهاتوو دا بەكارهێنەرانی ئەم هێڵانەش سوودمەند بن لە ئينتهرنێتى به‌خۆڕایی.
.jpg)