به وێنه.. شه‌ش ملیۆن دۆلار بۆ ئاهه‌نگی له‌دایكبوون
K24 - هه‌ولێر:
باوكێكی ئه‌مه‌ریكا، له ئاهه‌نگی له دایكبوونی كچه 15 ساڵانه‌كه‌ی، 6 ملیۆن دۆلار خه‌رج ده‌كات.
هه‌ریه‌ك له نی‌ك جۆناس و پیتبوڵ، به‌شدارییان له ئاهه‌نگه‌كه‌دا كردووه و ماكیاژی ئه‌و كچه له‌و رۆژه‌دا له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری جوانكاری كیم كارداشیانه‌وه بۆی كراوه و له‌لایه‌ن وێنه‌گری میشێل ئۆباما، خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا وێنه‌ی گیراوه، دیزاینی جلوبه‌رگه‌كانیشی له‌لایه‌ن رۆلاندۆ سانتاناوه كراوه.
مایا هێنری ته‌مه‌ن 15 ساڵان، له سان ئه‌نتۆنیۆی تێكساس نیشته‌جێیه، باوكی ئه‌و كچه كه پارێزه‌ره، شوێنی ئاهه‌نگه‌كه 55 هه‌زار پێ چوارگۆشه بووه.
مایا له ئیسنتاگرام خاوه‌نی 18 هه‌زار فۆڵۆوه‌ره، به‌رده‌وام ئه‌و وێنانه‌ی تێدا بڵاوده‌كاته‌وه، كه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گرتوویه‌تی، وه‌كو هیلاری كلینتۆن، كاندیدی دیموكراته‌كانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، گۆرانیبێژ جه‌ستن بیبه‌ر و ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی جه‌ستین تیمبه‌رلیك و هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌كانی هۆلیوور.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)