روانگه‌ی سووریا: به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه‌ی داعش به سه‌ختی برینداره
ئه‌مه‌ریكا: "وه‌زیری جه‌نگ"ی داعش كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌بو عومه‌ر شیشانی، سه‌ركره‌ی سه‌ربازی له رێكخراوی داعش، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه كراوه‌ته ئامانج و به سه‌ختی برینداره، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "وه‌زیری جه‌نگ كوژراوه".
به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو رایانگه‌یاند، ئه‌بوعومه‌ر شیشانی، كه ئه‌مه‌ریكا به "وه‌زیری جه‌نگی داعش" ناوی ده‌بات، له شارۆچكه‌ی شه‌دادی له سووریا، كراوه‌ته ئامانج و كوژراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سووریا بۆ مافی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، شیشانی نه‌كوژراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و گورزه ئاسمانییه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه، به سه‌ختی برینداره و بۆ چاره‌سه‌ركردنییش، گواستراوه‌ته ره‌ققه.