له چين پسبوونى ژينگه بازارى ماسكى گه‌رمكردووه
زیاتر له 100 هه‌زار ماسكی دژی پیسبوونی هه‌وا فرۆشراوه
K24 – هه‌ولێر:
بازاری فرۆشتنی ماسكی دژی پیسبوونی هه‌وا له چین گه‌شه‌ی كردووه و ته‌نها له‌ساڵی 2015 دا، زیاتر له 100 هه‌زار ماسكی دژی پیسبوونی هه‌وا فرۆشراوه و ئه‌مساڵیش پێشبینیده‌كرێت ئه‌و ژماره‌یه دوو هێنده ببێته‌وه.
كۆمپانیای ئه‌ی ئێس ئێڵی چینی رایگه‌یاندووه، ته‌نها له‌ساڵی رابردوودا به به‌های زیاتر له 4 ملیار یوانی چینی كه ده‌كاته زیاتر له 600 ملیۆن دۆلار، ماسكی دژی پیسبوونی هه‌وای فرۆشتووه و دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه ئه‌و وڵاته پیسترین ئاو و هه‌وای هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه له‌ماوه‌ی 3 مانگی رابردوودا زۆرترین ماسكیان فرۆشتووه به‌هۆی زیادبوونی رێژه‌ی پیسبوونی هه‌وا، ئاماره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه له 42%ی دانیشتوانی په‌كين به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌ده‌ره‌وه ماسكی دژی پیسبونی هه‌وا به‌كار ده‌هێنن.