عێراق: پێويستمان به گازى ئێرانه
وەزارەتی نەوتی ئێران رایگەیاند ،لەماوەی 3 ھەفتەی داھاتوو دەستدەكەن بەھەناردەكردنی گاز بۆ عێراق.
K24 – ههولێر:
وەزارەتی نەوتی ئێران رایگەیاند ،لەماوەی 3 ھەفتەی داھاتوو دەستدەكەن بەھەناردەكردنی گاز بۆ عێراق.
وەزارەتی نەوتی ئێران لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، كەلەھهوڵداین لەگەڵ بەرپرسانی نەوتی عێراق، جارێكیدیكە دەستبكەیەنەوە بەھەناردەكردنی گاز بۆ ئەو وڵاتە.
ههروهها هاتووه: بۆ ئەو مەبەستەش سنوورەكانی ھەردوو وڵات رێوشوێنان بۆ گیراونەتەبەر، بەڵام ئاماژەی بە بڕی ئەو گازە نەكرد، كه بڕياره ئێران بۆ ههناردهى عێراقى بكات.
پێشتر وەزارەتی نەوتی عێراق بە بەرپرسانی ئێرانیان راگەیاندبوو، بوونی 20 ههزار مهتر سێجا گازی پارێزگای دیالە پێداویستيەكانمان پڕناكاتەوە، بۆیە پێویستە وەزارەتی نەوتی ئێران پەلە بكات لەھەناردەكردنی گاز، بڕیارە لەماوەی 3 ھەفتەی داھاتوو ئێران گاز ھەناردەی عێراق بكات.
لە ساڵی 2013 ئێران گرێبەستیی لەگەڵ عێراق واژوو كردووه بەمەبەستی ھەناردەكردن و دابین گازى سرووشتيى.