به هۆى تێوه‌گلانى له گه‌نده‌ڵى به‌ڕێوبه‌رێك ده‌ستى له‌كاركێشايه‌وه
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یه‌كه‌ی ڤۆڵكسواگۆن له ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یه‌كه‌ی ڤۆڵكسواگۆن له ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌كه دانی نا به ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له پرۆگرامی ده‌رهاوێشتنی گازه ژههراویيهكان له 580 هه‌زار ئۆتۆمبێلدا.
مایكڵ هۆرن سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یه‌كه‌ی ڤۆڵكسواگۆن له ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی له كاره‌كانی كێشایه‌وه.
ئه‌و بڕياره دوای 6 مانگ له دانپێدانانی كۆمپانیاكه كه ساخته‌كاری ئه‌نجامداوه له به‌رنامه‌ی هه‌ڵمژین و ده‌رهاوێشتنی گازه ژههراویيهكان.
مایكل هۆرن كه له‌ساڵی 2014 وه له‌و پۆسته به‌رده‌وام بوو، له‌به‌ر پرۆگرامی ساخته‌كاری ئه‌و كۆمپانیایه ده‌ست له‌كاره‌كانی هه‌ڵگرتووه.
ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی هۆرن له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی رابردوو كۆمپانیاكه تووشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی بوو ده‌رباره‌ی ده‌ردانی گازی ژه‌هراوی له‌لایه‌ن نزیكه‌ی 2 ملیۆن ئۆتۆمبێلی كۆمپانیاكه كه سنووری رێپێدراوی ژینگه‌ییان تێپه‌ڕاندووه.