لاڤرۆڤ: بهشدارى كورد له دانووستانى جنێڤ گرنگه
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، رایگەیاند، گرنگە کورد بەشدار بێت لە دانووستان و گفتوگۆگانی جنێڤ کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە بەڕێوەبچن.
K24 – ههولێر:
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، رایگەیاند، گرنگە کورد بەشدار بێت لە دانووستان و گفتوگۆگانی جنێڤ کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە بەڕێوەبچن.
بەگوێرەی راگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لاڤرۆڤ لەگەڵ رەندە قەسیس، سەرۆکی بزوووتنەوەی کۆمەڵگهی فرەلایەنی سووری لە مۆسکۆ کۆبووەتەوە و لەمیانەی ئەو کۆبوونەوەیە، وەزیری دەرەوەی رووسیا رايگهياندووه، گرنگە سەرجەم لایەنە سوورییەکان بەشداربن لەو دانووستانانە.
ھەروەھا لاڤرۆڤ باسی لە گرێبەستەکەی سووریا کردووە کە لە 27ی مانگی رابردووەوە، چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و رایگەیاند ئەوە بەرپرسیارێتی ھەموو لایەکە رێز لەو ئاگربەستە بگرن و ھەلێک بە ئاشتی و دانووستانەکان بدەن.