سبەی مووچەی ئەم دەزگایانە دابەش دەکرێت

"سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی دوو دەزگا دەکرێت"

K24- هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتیی ئاسایش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ (کوردستان 24) نێدراوە، رایگەیاند: رۆژی یەکشەممە 13/3/2016 دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتیی ئاسایش دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و تێچووی شەڕی داعش هەرێمی کوردستان دووچاری قەیرانی دارایی بووەتەوە.

دوای زیاتر لە سێ هەفتە وەستانی ناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا، دوێنێ هەرێمی کوردستان دەستی بە هەناردەکردنی نەوت کردەوە.

ئا: ئا ، ف