تۆمسۆن تیپی واریۆرزی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره برد
71 خاڵی كۆری و تۆمسۆن، واریۆرزی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی 58ـی ئه‌م وه‌رزه برد
له خولی باسكه‌ی ئه‌مێریكا ناسراو به NBA تیپی گۆڵدن سته‌یت واریۆرز سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر تیپی پۆرتلاند ترێل بلیزهرز تۆماركرد.
له‌م یارییه‌دا كلای تۆمسۆن به‌ته‌نیا 37 خاڵی بۆ تیپی واریۆرز تۆماركرد، هاوكات ستیڤن كۆری 34 خاڵی تۆماركرد.
دوای ئاستێكی به‌رز له‌لایه‌ن باسكهزانانی واریۆرز توانیان یارییه‌كه به ئه‌نجامی 128 خاڵ به‌رامبه‌ر 112 خاڵ له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه.