یانه‌یه‌كی چینی پێش ریال مه‌درید كه‌وت
ده‌وڵه‌مه‌ندترین یانه‌ی جیهان دیاریی كرا
K24 ـ هه‌ولێر
یانه‌ی ریال مه‌درید كه له ماوه‌كانی رابردوو سه‌رلیستی ده‌وڵه‌مه‌ندترین یانه‌كانی جیهانی گرتبوو، به‌ڵام له دوایین ئاماردا كه ئه‌مڕۆ له لایه‌ن ئاژانسی خینهوای چینی بڵاو كرایه‌وه كه یانه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته پاشه‌كشێی به یانه‌ی ریال مه‌درید كرد و لوتكه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نترین یانه‌كانی جیهانی له‌و یانه‌یه ئیسپانیاییه وه‌رگرتووه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی گوانزهۆی چینی به 3 هه‌زار ملیۆن یۆرۆ پێشه‌نگی ده‌وڵه‌مه‌نترین یانه‌كانی جیهانی گرتووه، له دوای ئه‌ویش یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌م دێن.
ئه‌م ئه‌ماره له كاتێكدایه، كه ئه‌مساڵ یاریزانێكی زۆر له یانه‌كانی ئه‌ورووپاوه بۆ خولی تۆپی پێی چین كۆچیان كردووه، له‌وانه (رامیرێز، جێرڤینهۆ و لاڤێزی) چه‌ندان یاریزانی دیكه‌یش.