زیدان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ 3 ئه‌ستێره‌ی دوورخسته‌وه‌

پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی ریال مه‌درید ببینه‌

K24 ـ هه‌ولێر

له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 29ـه‌مینی لالیگا، ئه‌مشه‌و یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ كات 10:30 له‌ یاریگه‌ی (گران كاناریا) ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی لاس پاڵماس.

زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بانگهێشتی 19 یاریزانی كردووه‌، له‌ پێكهاته‌كه‌یشدا ناوی هه‌ریه‌ك له‌ (تۆنی كروس، كه‌ریم بنزیما و خامیس رۆدریگێز)ـی تێدا نییه‌

ئه‌مه‌یش لیستی یاریزانانه‌:

گۆڵپارێز: كایلۆر ناڤاس، كیكۆ كاسیا و رۆبن یانیز

بەرگری: پیپی، رامۆس، ڤاران، مارسیلۆ، كارفاخال، ئاربێلوا و ناچۆ

ناوەڕاستكار: كاسیمێرۆ، كۆڤاسیچ، لوكا مۆدریچ، گاریس به‌یل و ئیسكۆ

هێرشبردن: كریستیانۆ، لوكاس ڤاسكێز، بۆرخا مایۆراڵ و خیسێ

پێكهاته‌ی پێشبینیكراو

گۆڵپارێز: ناڤاس

بەرگری: مارسيلۆ، رامۆس، پیپێ و کارڤاخال

ناوەڕاستكار: ئیسکۆ، کاسیمیرۆ و مودریچ

هێرشبەر: رۆناڵدۆ، بەیل و مۆریال

ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ 60 خاڵ له‌ خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی لالیگا دێت و به‌ جیوازی 15 خاڵ له‌ یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگی خوله‌كه‌ دووره‌.