زیدان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ 3 ئه‌ستێره‌ی دوورخسته‌وه
پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی ریال مه‌درید ببینه
K24 ـ هه‌ولێر
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 29ـه‌مینی لالیگا، ئه‌مشه‌و یانه‌ی ریال مه‌درید له كات 10:30 له یاریگه‌ی (گران كاناریا) ده‌بێته میوانی یانه‌ی لاس پاڵماس.
زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بانگهێشتی 19 یاریزانی كردووه، له پێكهاته‌كه‌یشدا ناوی هه‌ریه‌ك له (تۆنی كروس، كه‌ریم بنزیما و خامیس رۆدریگێز)ـی تێدا نییه
ئه‌مه‌یش لیستی یاریزانانه:
گۆڵپارێز: كایلۆر ناڤاس، كیكۆ كاسیا و رۆبن یانیز
بەرگری: پیپی، رامۆس، ڤاران، مارسیلۆ، كارفاخال، ئاربێلوا و ناچۆ
ناوەڕاستكار: كاسیمێرۆ، كۆڤاسیچ، لوكا مۆدریچ، گاریس به‌یل و ئیسكۆ
هێرشبردن: كریستیانۆ، لوكاس ڤاسكێز، بۆرخا مایۆراڵ و خیسێ
پێكهاته‌ی پێشبینیكراو
گۆڵپارێز: ناڤاس
بەرگری: مارسيلۆ، رامۆس، پیپێ و کارڤاخال
ناوەڕاستكار: ئیسکۆ، کاسیمیرۆ و مودریچ
هێرشبەر: رۆناڵدۆ، بەیل و مۆریال
ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه به 60 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی لالیگا دێت و به جیوازی 15 خاڵ له یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگی خوله‌كه دووره.