رووسيا: له كاتى ئاگربه‌ستدا توركيا بۆردومانى ناوچه كوردييه‌كانى كردووه
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رايگه‌ياند، له ماوه‌ى ئاگربه‌ستدا، توركيا چه‌ند جارێك بۆردومانى باره‌گا و ناوچه كوردييه‌كانى له سنوورى پارێزگاى حه‌له‌بى كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رايگه‌ياند، له ماوه‌ى ئاگربه‌ستدا، توركيا چه‌ند جارێك بۆردومانى باره‌گا و ناوچه كوردييه‌كانى له سنوورى پارێزگاى حه‌له‌بى كردووه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، كه له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا،10 جار ئاگربه‌ستى سووريا پێشێلكراوه.
ئاگربه‌ست له ئه‌نجامى رێككه‌وتنى رووسيا و ئه‌مريكا له كۆتايى مانگى شوباتى رابردوودا راگه‌يه‌ندرا و 42 گرووپ و رێكخراو و لايه‌نى چه‌كدارى پابه‌ندبوونى خۆيان پێوه‌ى راگه‌ياندووه و ته‌نيا به‌ره‌ى نووسره‌ى سه‌ر به قاعيده و رێكخستنى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى ناسراو به داعش ناگرێته‌وه.