شرۆڤه.. ئايا پشتيوانى وڵاتانى زلهێز ده‌سته‌به‌رى مانه‌وه‌ى سيستمه سياسييه‌كان ده‌كات
سيستمه سياسييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به پشتيوانى و هاوكارى وڵاتانى زلهێزى جيهان گه‌يشتوونه‌ته ده‌سه‌ڵات و ئه‌وان ده‌سته‌به‌رى مانه‌وه‌يان كردبوون، به‌ڵام پرسيار ئه‌وه‌يه بۆچى پشتيوانى زلهێزان له ديكتاتۆره‌كان ئه‌نجامى پێچه‌وانه‌ى داوه به ده‌سته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سيستمه سياسييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به پشتيوانى و هاوكارى وڵاتانى زلهێزى جيهان گه‌يشتوونه‌ته ده‌سه‌ڵات و ئه‌وان ده‌سته‌به‌رى مانه‌وه‌يان كردبوون، به‌ڵام پرسيار ئه‌وه‌يه بۆچى پشتيوانى زلهێزان له ديكتاتۆره‌كان ئه‌نجامى پێچه‌وانه‌ى داوه به ده‌سته‌وه.
له وتارێكدا گۆڤارى فۆرين ئافيرزى ئه‌مريكايى به دواى وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره‌دا گه‌ڕاوه.
گۆڤاره‌كه نووسيويه‌تى: كاتێك زلهێزه‌كان پشتيوانى له ديكتاتۆره‌كان ده‌كه‌ن، ئامانجى سه‌ره‌كييان پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى ستراتيژى خۆيانه. له‌وانه ده‌ستخستنى سه‌رچاوه‌ى سرووشتيى، ئاسايشى سه‌ربازى، به‌ده‌ستهێنانى ده‌ستكه‌وتى دارايى، زۆر كۆمه‌ك و هاوكارى ديكه له رێگه‌ى رێككه‌وتن و په‌يماننامه دوو لايه‌نييه‌كانى بوارى ئابوورى و سه‌ربازييه‌وه.
ره‌خنه‌گره ليبراڵييه‌كانى ئه‌مريكا ره‌خنه له جياوازيكردنى ئه‌مريكا ده‌گرن، سه‌باره‌ت به پشتيوانيكردنى ديموكراتى له سايه‌ى فه‌رمانڕه‌وا چه‌وسێنه‌ر و سه‌ركوتكارانى گه‌له‌كانيانه‌وه.
هه‌ندێك له لايه‌نگرانى تيۆرى واقيعيانه‌ى سياسه‌تكاريى ده‌ڵێن پشتيوانيكردن له فه‌رمانڕه‌وا زۆرداره‌كان باشتره له سه‌رهه‌ڵدانى مه‌ترسى و درووستبوونى پشێوى. بۆ ئه‌مريكا ئه‌وه گرنگه سامانى ده‌ستبكه‌وێت و ئه‌وه له بوونى ده‌وڵه‌تێكى ئاينيى پێچه‌وانه‌ى خۆرئاوا گرنگتره.
گۆڤاره‌كه ئه‌و پرسياره ده‌وروژێنێته‌وه، ئايا پشتيوانيكردنى سيستمه ديكتاتۆرييه‌كان به سوود و به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ڕاوه‌ته‌وه؟ ئايا ئه‌و كۆمه‌كانه‌ى پێشكه‌شكراوون، بوونه‌ته هۆى به‌ديهێنانى ئارامى درێژخايه‌ن؟ به‌ڵگه مێژووييه‌كان له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه راستييه‌كى ديكه ده‌رده‌خه‌ن و وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره‌يان پێيه. له چه‌ند ده‌يه‌ى رابردوودا، هاوكارييه ده‌ره‌كييه‌كان بوونه‌ته هۆى له‌ناوچوونى زۆر رژێم و ده‌سه‌ڵات له برى ئه‌وه‌ى پته‌و و دامه‌زراويان بكات.
كاتێك ده‌سه‌ڵاتداره چه‌وسێنه‌ره‌كان پشتيوانى ده‌ره‌كييان پێده‌گات، ئيدى خۆيان له ميله‌ته‌كانيان داده‌بڕن و گوێ ناده‌نه داواكاريى خه‌ڵكه‌كه‌يان و له برى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵيان ته‌با و ئاشت بن، په‌نا بۆ سه‌ركوتكردنيان ده‌به‌ن. زۆر رژێم و ده‌سه‌ڵات به‌و هۆيه‌وه كه‌وتنه به‌ر رقى شۆڕش و راپه‌ڕينى گه‌لان و له‌ناو چوون، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پشتيوانى ديپلۆماتى و ئابوورى و سه‌ربازى وڵاتانى خۆرئاواييان هه‌بوو.
له عێراقدا، كوده‌تاى 1958 كرا له كاتێكدا بوو چوار ده‌يه ئينگليز پشتيوانى له ده‌سه‌ڵاتى پادشايى ده‌كرد. له ئێران‌دا شۆڕشى ئيسلامى كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى پادشايه‌تى له ئێران هێنا له 1979دا. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئێرانى سه‌رده‌مى محه‌ممه‌د ره‌زا شا دۆستى نزيكى خۆرئاوا به گشتيى و ئه‌مريكا به تايبه‌تى بوو. شا له رووى ئابوورى و سياسى و سه‌ربازييه‌وه زۆر پشتيى به ئه‌مريكا به‌ستبوو.
له ميسر شۆرشى به‌هارى عه‌ره‌بيى له شوبات/ فێبرايه‌رى 2011دا كۆتاييهێنا به ده‌سه‌ڵاتى داپڵۆسێنه‌رانه‌ى حوسنى موباره‌ك. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى نزيكه‌ى 67 مليار دۆلار هاوكارى ئابوورى و سه‌ربازى ده‌كرا له لايه‌ن ئه‌مريكاوه و له 1981ه‌وه ئه‌مريكا پشتيوانى لێده‌كرد.
گۆڤاره‌كه ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كۆمه‌كانه ده‌بنه هۆى داڕووخانى رژێمه‌كان و فه‌رمانڕه‌وا سته‌مكاره‌كان پێويستيان به پشتيوانى ميله‌ت نامێنێت و لێى بێ‌باك ده‌بن. ئه‌و له‌و بڕوايه‌دان سه‌ركوتكردنى ناڕه‌زايه‌تييه‌كان ئاسانتره له دانووستان له‌گه‌ڵيان بۆ به‌ده‌ستهێنانى دڵسۆزييان.
له رووى تيۆرييه‌وه ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاتدارانه ده‌توانن بمێننه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و به‌رده‌وام بن له درووستكردنى دۆستايه‌تى له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و جێبه‌جێكردنى خواستنى خه‌ڵك و ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌لى كار، چاودێرى كۆمه‌ڵايه‌تى، پاراستنى خه‌ڵك، دابينكردنى پێويستييه‌كانيان.
له ماوه‌ى نێوان ساڵانى سييه‌كان و په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردوودا، زۆرێك سه‌ركرده سته‌مكاره‌كان رووبه‌ڕووى ناڕه‌زايه‌تى له ناو شاره‌كان بوونه‌وه، خۆپيشاندن و ناڕه‌زايه‌تييه‌كان له ناوشاره‌كان و له ناو توثێژى خوێنده‌وار و فه‌رمانبه‌ران و سه‌نديكا پيشه‌ييه‌كانه‌وه سه‌ريانهه‌ڵدا. ئه‌وان داواى دادپه‌روه‌رى و خۆشگوزه‌رانيان ده‌كرد.
بۆنمونه له كوه‌يت، له كۆتايى سييه‌كانى سه‌ده‌ى رابردوودا، ده‌سه‌ڵاتى فه‌رمانڕه‌وايانى به‌ره‌ى سوباح له‌رزى تێكه‌وت به هۆى ناڕه‌زايه‌تى بازرگانانه‌وه.
له ئێران شۆڕشى بێ چه‌كانه‌ى خه‌ڵك كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى شا هێنا.
گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له‌و كاته هه‌ستيارانه‌دا بوون و نه‌بوونى هێزى ده‌ره‌كى و پشتيوانى وڵاتانى زلهێز ئه‌نجامى پێچه‌وانه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه.
له كوه‌يت، له‌سه‌ر داواى ده‌سه‌ڵاتداران، بريتانيا ده‌ستى وه‌ردايه كاروبارى كوه‌يته‌وه. به‌ڵام بريتانيا بيانوويه‌كى ئه‌وتۆى ده‌ستنه‌كه‌وت بۆ ئه‌وه‌ى له چه‌ك و سه‌رباز و هێز ره‌وانه‌ى كوه‌يت بكات بۆ سه‌ركوتكردنى ده‌نگى ناڕه‌زايه‌تى ديموكراتخوازه ياخيبووه‌كان. پێش دۆزينه‌وه‌ى نه‌وت، كوه‌يت له رووى سه‌ربازييه‌وه لاواز بوو. قه‌واره‌ى بازرگانيكردنيشى گه‌وره نه‌بوو. كاتێك هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات درووست بوو، ده‌سه‌ڵات ناچار بوو، له‌گه‌ڵ نه‌ياره سياسييه‌كاندا، بگاته رێككه‌وتن و ده‌ستيى به دانووستاندن كرد. هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا كارى بۆ ئه‌وه‌كرد، دڵسۆزى و پشتيوانى كه‌مينه‌ى شيعه‌ش به‌ده‌ستبهێنێت.
له ئێران‌دا، ئه‌مريكا زۆر هاوكارى ئابوورييانه‌ى شاى كرد. يارمه‌تيدا تاوه‌كو بتوانێت مووچه بدات. ئێران وه‌ك هاوپه‌يمانى سه‌ره‌كى ئه‌مريكا له دژى سۆڤييه‌ت هه‌ژمار ده‌كرا. شا ده‌ستيكرد به بنياتنانه‌وه‌ى سوپا و دامه‌زراوه‌ى ئه‌منيى و هه‌واڵگرى. هێنده‌ى سه‌رقاڵى پته‌وكردنى جومگه ئه‌منييه‌كان بوو، نيو هێنده كارى بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ى خه‌ڵك و به‌ده‌ستهێنانى دڵسۆزييه‌كه‌يان نه‌كرد. شا ده‌ستيكرد به سه‌ركوتكردنى ناڕه‌زايه‌تى پياوانى مه‌زهه‌بى و زانا شيعه‌كانى خسته زيندانه‌وه. جوڵانه‌وه‌ى سه‌نديكا كرێكارييه‌كان و خاوه‌نكار و شوێنكار و جوتياره‌كانى فه‌رامۆشكرد.
ئه‌نجامه‌كان له هه‌ردوو وڵات‌دا پێچه‌وانه بوون. له كاتى شۆڕشى ئێران‌دا 1977 تا 1979 ناڕه‌زايه‌تييه‌كان ئابوورى شايان ئيفليج كرد. ده‌يان ساڵ بوو، ئه‌مريكا هاوكارى شاى ده‌كرد. به‌و كاره‌ش نێوانى شا و خه‌ڵكى هێنده دوور كردبوو، كه خه‌ڵك هيچ متمانه‌يه‌كى به شا نه‌مابوو، باوه‌ڕيان به به‌ڵێنه‌كانى نه‌ده‌كرد. سه‌ره‌نجان له 11ى شوبات/ فێبرايه‌رى 1979 كۆتايى به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى هات.
به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌وه له سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوودا كوه‌يت فه‌رمانڕه‌وايان و سيستمى سياسى خۆى له‌به‌رده‌م ته‌نگژه‌ى كوشنده‌ى ئابوورى و داڕووخانى نرخى نه‌وت راگرت و سه‌ره‌نجام به‌و جۆره مايه‌وه تا كاريگه‌رييه‌كانى شه‌ڕى عێراق و ئێران و داگيركارى عێراقيشى تێپه‌ڕاند. ئه‌ويش به‌هۆى راگرتنى پرۆسه‌ى سه‌ركوتكردن و بنياتنانى هه‌مه‌لايه‌نانه‌ى ده‌وڵه‌ت كه دوو هۆكارى سه‌ره‌كى بوون بۆ سه‌قامگيرى سيستمى سياسى.
ستراتيژييه‌تى كوه‌يت له‌سه‌ر بنه‌ماى كۆكردنه‌وه‌ى پشتيوانى و هاوپه‌يمانێتييه‌كى به‌رفراوان و دامه‌زراندنى په‌يوه‌ندى توندوتۆڵ و ئاشته‌وايى له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ى و سنووردانان بۆ سه‌ركوتكارى داڕێژراوه. سه‌ركوتكارى هيچ كاتێك نه‌بووه‌ته بژارده‌ى يه‌كه‌مى ده‌سه‌ڵاتى فه‌رمانڕه‌وا. كاتێك مه‌ترسى له‌سه‌ريان درووستبوو، ده‌سه‌ڵاتداران روويان له بريتانيا كرد، به‌ڵام وه‌ك پێويست وه‌ڵامى داواكارييان نه‌درايه‌وه، ده‌سه‌ڵات ناچار بوو، له‌گه‌ڵ نه‌ياره‌كانيدا بگاته چاره‌سه‌رى مامناوه‌ندى و رێك بكه‌وێت. بۆنموونه باجى كه‌مكرده‌وه. رێگه‌ى دا به‌شێك له به‌رهه‌ڵستكارانيان بێنه ناو پرۆسه‌ى سياسييه‌وه. به‌و هۆيه‌وه ده‌سه‌ڵاتى سياسى زۆر به باشى فێرى به‌خشين و وه‌رگرتن بوو له پێناو به‌ده‌ستهێنانى لايه‌نگرى جه‌ماوه‌ر. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ره‌خنه‌ى زۆر ده‌گيرێت له ده‌سه‌ڵاتى سياسى كوه‌يت و به ناديموكراتى وه‌سفده‌كرێت، به‌ڵام كه‌من ئه‌وانه‌ى به كرده‌وه داواى رووخانى ده‌سه‌ڵات بكه‌ن.
گۆڤاره‌كه باسى له وڵاتانى ئه‌رده‌ن، تونس، ميسر و به‌حره‌ين كردووه، كه پشتيوانى ده‌ره‌كييان به‌كارهێناوه بۆ سه‌ركوتكردنى گه‌له‌كانيان و له‌و رێگه‌يه‌وه ئه‌و هاوكارييه نێوده‌وڵه‌تييانه بوونه‌ته هۆكارێك بۆ مانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانێكى سته‌مكار. ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له به‌رده‌م بژارى سووك و ئاسانى سه‌ركوتكارييدا نايانه‌وێت و رێيان به‌وه ناكه‌وێت گه‌له‌كۆمه‌ى پشتيوانى و هاوكارى جه‌ماوه‌رى به‌ده‌ستبهێنن. كاتێك گه‌يشتنه ئه‌و بڕوايه‌ى ناچارن و ده‌بێت واز له ده‌سه‌ڵات بهێنن، دێن و پاشگه‌زده‌بنه‌وه به دواى پشتيوانى و هاوكارى گه‌لدا ده‌گه‌ڕێن.
كات، وه‌ك فاكته‌رێك رۆڵێكى يه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بينێت. سيستمى نوێى سياسى له سه‌ره‌تاى رێگه‌دا به كاتێكى ناهه‌موار و ناسكدا گوزه‌ر ده‌كات. سه‌ره‌تا به دواى پشتيوانى ده‌ره‌كييدا ده‌گه‌ڕێن بۆ قايمكردنى ده‌سه‌ڵات و پێگه‌يان.
تاوه‌كو سياسه‌تى سه‌ركوتكارى زۆرتر بره‌و په‌يدا بكات و ببێته رێچكه‌ى ده‌سه‌ڵاتداران، هێنده‌ى ديكه ده‌ستتێوه‌ردانى وڵاتانى زلهێز زۆرتر ده‌بێت. سه‌ره‌نجام به ئه‌نجامى پێچه‌وانه ته‌واو ده‌بێت.
بۆنموونه: له شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوودا به هۆكارى جياجيا ژماره‌يه‌ك وڵاتى عه‌ره‌بيى ده‌ستيانكرد به داڕشتن و چه‌سپاندنى ياساى چاكسازى كشتوكاڵ.
ئه‌و پرۆسه‌يه له مه‌غريب به جۆرێكى ديكه لێكه‌وته‌ى هه‌بوو. له‌و كاته‌دا مه‌غريب تازه وه‌ك وڵاتێك دامه‌زرابوو، دابه‌شكردنى زه‌وى له ناوچه دووره‌ده‌سته‌كان، ئامانج لێى ئه‌وه‌بوو، لايه‌نگرانێكى نوێ بۆ وڵاته‌كه و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى كۆببنه‌وه.
له ئێرانى سه‌رده‌مى ره‌زا شا دا، ئامانج له‌و پرۆسه‌يه سه‌ركوتكردنى ده‌سته‌بژێر و توێژى خۆشگوزه‌رانه موڵكداره‌كان بوو. كه هه‌ميشه به چاوى نه‌يارى خۆيان ده‌يانڕوانييه ده‌سه‌ڵات.
وتارى گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، په‌يوه‌ندى نێوان كۆمه‌كى ده‌ره‌كى و سه‌قامگيرى سياسى وانه‌يه‌كى گرنگه بۆ بڕيارسازانى سياسى.
پشتيوانى سياسى و سه‌ربازى و ئابوورى، ده‌كرێت ببێته هۆى به‌ديهێنانى سه‌قامگيرى سيستمى ده‌سه‌ڵاتى سياسى، هه‌ر به‌و شێوه‌يه‌ش ده‌كرێت ببێته هۆى داڕووخان و له‌ناوچوونى ده‌سه‌ڵات و سيستمه سياسييه‌كه.
حكومه‌ته‌كانى عێراق، ئه‌فغانستان، دواى داگيركارى ده‌ستيانكرد به سه‌ركوتكردنى نه‌ياره‌كانيان، ئه‌وه‌ش به پشتيوانى و له سايه‌ى هاوكارييه‌كانى ئه‌مريكا، له ئه‌نجاميشدا هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت رووبه‌ڕووى دابه‌شكارى و پارچه پارچه بوون و لاوازبوونى ده‌سه‌ڵات و سيستمه سياسيه‌كه‌يان بوونه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌وانه، هێشتا وڵاتانى زلهێز پشتيوانى له سيستمى سياسى ژماره‌يه‌ك وڵات و سيستم ده‌كه‌ن له پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى ستراتيژى خۆيان.
ئه‌مريكا ده‌ستوه‌رده‌داته كاروبارى وڵاتگه‌لێكى وه‌ك عێراق، ئه‌رده‌ن، كوه‌يت، سووريا و ميسر.. هه‌روه‌ها فه‌ره‌نسا ده‌ستوه‌رده‌داته كاروبارى جه‌زائير، مه‌غريب و زۆرێك له وڵاتانى خۆرئاواى ئه‌فريقيا.
چينيش به دواى هاوپه‌يمانى نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێت له باشوور و خۆرئاواى ئه‌فريقيا.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ رژێمه داپڵۆسێنه‌ره‌كانى وه‌ك كۆرياى باكوور، توركمانستان و ڤێتنام په‌يوه‌ندى هه‌يه.
رووسياش وه‌ك زلهێزێك ده‌ستوه‌رده‌داته كاروبارى رووسياى سپى، سووريا و ئۆكرانيا و به گوێره‌ى ئه‌زموونه‌كانى رابردوو، زۆرينه‌ى ئه‌و پشتيوانييه ده‌ره‌كييانه بوونه‌ته هۆكارى داڕووخان و له‌ناوچوونى رژێمه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان.
و:ئ.هـ