جۆكۆڤیچ قۆناخێكی دیكه‌ی ئیندیانا وێڵزی بڕی

له‌ دوایین یاری خۆی تاڵاوی شكشتی به‌ تێنسزانێكی ئه‌مێریكی نۆشی

 K24 ـ هه‌ولێر

نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە بیۆرن فراتانگێلۆی بردەوە و پەڕییەوە قۆناخی سێیەمی ئیندیانا وێلز.

سەرەتا فراتانگێلۆی تێنسزانی ئەمریکی نۆلێی شۆک کرد و سێتی یەکەمی بە ئەنجامی شەش دوو لێبردەوە، بەڵام دواتر جۆکۆڤیچ کاردانەوەیەکی بەهیزی هەبوو دوو سێتی لەسەر یەکی بە ئەنجامی شەش یەک و شەش دوو بردەوە و بەسەر ١٤٧ەمینی ریزبەندی تێنسزانە پیشەگەرەکانی جیهان سەرکەوت و قۆناخی دووەمی تێپەڕاند.

لە یارییه‌كی دیكه‌یشدا، جۆ ویلفرێد تسۆنگاش قۆناخی دووەمی تێپەڕاند و لە تێنسزانێکی هاونیشتیمانی خۆی بردەوە. تسۆنگا بە دوو سێتی بێبەرامبەر لە ڤینسێنت میلۆتی فره‌نسی برده‌وه‌.

هەر لە پاڵەوانییەتی ئیندیانا وێلز، دۆمێنیك تیم و ئالێكسانده‌ر زڤیریڤ بۆ قۆناخی داهاتوو په‌ڕینه‌وه‌.