جیل سیمۆنی خۆی بۆ قۆناخی داهاتوو دهرباز كرد
تێنسزانه ژاپۆنییهكهیش سهركهوتنی بهدهستهێنا
K24 ـ ههولێر
له دریژهی یارییهكانی پاڵهوانییهتیی تێنسی ئیندیانا وێلز، جێل سیمۆنی تێنسزانی فەرەنسیش سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
گەرچی سیمۆن سێتی یەکەمی بە ئەنجامی شەش یەک بە ڤاسێک پۆسپیسیل دۆڕاند، بەڵام کاردانەوەی بەهێزی هەبوو، دوو سێتی لەسەر یەکی بە ئەنجامی شەش هیچ و شەش یەک بردەوە و گەیشتە قۆناخی سێیەمی ئیندیان وێلز.
لەلایەکی دیکە کی نیشیکۆری بردنەوەی بەدەستهێنا و پەڕییەوە قۆناخی سێیەم
نیشیکۆری بە دوو سێتی بێبەرامبەر بە ئاسانی لە میخائیل کۆکۆشکینی تێنسزانی کازاخستانی بردەوە، کە ئەنجامی هەردوو سێتەکە شەش سێ بوون و نیشیکۆری هیچ زەحمەتییەکی لە یەکلاکردنەوەی یارییەکە نەبینی و بە ئاسانی قۆناخی دووەمی تێپەڕاند.
نیشیکۆری پێنجەمی ریزبەندی پاڵەوانیەتییەکە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانیەتییەکە دەدات، کە کۆی گشتی خەڵاتەکانی دەگاتە ٧ ملیۆن دۆلار.