7 هۆكاری سه‌ره‌كی كشانه‌وه‌ی سوپای رووسیا له سووریا
به هۆكاره‌كانی سه‌ره‌كییه‌كانی كشانه‌وه‌ی رووسیا داده‌نرێن له سووریا
K24 - هه‌ولێر:
كشانه‌وه‌ی به‌شی زۆری هێزه‌كانی سوپای رووسیا له سووریا، له‌لایه‌ن هه‌ندێك له میدیا و شیكه‌ره‌وه سیاسییه‌كاندا، چه‌ندین لێكدانه‌وه‌ی بۆ كراوه و چه‌ند هۆكارێكیان بۆ ئه‌و بڕیاره له ناكاوه‌ی ڤلادیمێر پوتین، دیاریكردووه.
یه‌كه‌م: له سه‌ره‌تادا ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی رووسیا "په‌رله‌مان"، ماوه‌ی چوار مانگی بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌ربازی له ده‌ره‌وه‌ی خاكی رووسیا، د‌یاریكردبوو، ئه‌و ماوه‌یه‌ش درێژ نه‌كرایه‌وه.
دووه‌م: بڕیاره‌كه‌ی پوتین، هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كانی جنێڤ، مۆسكۆ پێشتر هه‌وڵێكی زۆری بۆ سه‌ركه‌وتنی گفتوگۆكان داوه و ده‌زانێت ئه‌گه‌ر پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی سوپای رووسیا به‌رده‌وام بێت، دانوستانه‌كانی جنێڤ، په‌كییان ده‌كه‌وێته.
سێیه‌م: ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی مۆسكۆ له سووریا، ئامانجێكی دیاریكراوی هه‌بوو، ئه‌ویش رێگه‌گرتن له كه‌وتنی رژێمی ئه‌سه‌ده له رێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی رووسیا وایكرد پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای ئازاد رابگرێت، ئه‌وه‌ش رێگه‌ی بۆ حكوومه‌تی سووریا خۆشتر كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به پێگه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه به‌شداری له جنێڤدا بكات و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكان دابنیشێت.
چواره‌م: پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا له سووریا، تێچوویه‌كی زۆری خستووه‌ته سه‌ر مۆسكۆ، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌و وڵاته، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، دووچاری قه‌یرانێكی قووڵی دارایی هاتبوو.
پێنجه‌م: پرۆسه سه‌ربازییه‌كان، یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی پوتینی هێناوه‌ته دی، ئه‌ویش راگرتنی عه‌ره‌بستانی سعوودیه بوو له ده‌ستتێوه‌ردانه‌كان له سووریا، ئه‌مه‌ش وایكردووه حكوومه‌تی ریاز زیاتر له 73 ملیار دۆلار، له خه‌رجییه‌كانی ده‌ره‌وه كه‌مبكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی داهاتی ناوخۆی پێبكات، له ئێستاشدا سعوودیه سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی ده‌كات له یه‌مه‌ن و خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كانی زیاتر بووه.
شه‌شه‌م: راگرتنی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان، په‌یوه‌ندی به نیگه‌رانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه هه‌یه سه‌باره‌ت به ره‌وشی سووریا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئامانجێكی دیكه‌ی رووسیا، دووباره به هێزكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی بوو له‌گه‌ڵ ئێران، له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێشبینی ده‌كرا به درێژه‌كێشانی ئه‌و شه‌ڕه، به گران له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌ریه‌ك له مۆسكۆ و ریاز بكه‌وێت و له دواییشدا رای گشتی نێوده‌وڵه‌تی له دژیان هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه.
حه‌وته‌م: پوتین به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه توانی پێگه‌ی خۆی، وه‌كو جه‌مسه‌رێكی گه‌وره‌ی جیهان بهێڵێته‌وه و سیسته‌می تاكجه‌مسه‌ری ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك تاكه هێزی گه‌وره‌ی گۆڕه‌پانه‌كه، كاڵبكاته‌وه.
