رۆژنامه‌كانی رووسیا: له‌وانه‌بوو مۆسكۆ له زه‌نگاوی شه‌ڕی سووریا نقوومبێت
میدیاكانی رووسیا پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی پوتین ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره له ناوه‌كه‌ی پوتین، بۆ كشانه‌وه‌ی به‌شێك له سوپای وڵاته‌كه‌ی له سووریا، بووه جێگه‌ی سه‌رنجی میدیا و ناوه‌نده سیاسی و سه‌ربازی و ئابوورییه‌كانی جیهان، به‌و پێیه‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا، كاریگه‌ری خستبووه سه‌ر زۆربه‌ی بواره‌كان، به‌تایبه‌تیش سیاسی و ئابووری.
رۆژنامه‌كانی رووسیا له باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته له رووسیا بڵاویانكردووته‌وه، ئه‌و بڕیاره سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تری به پوتین به‌خشیوه.
رۆژنامه‌ی "كۆمرسانت"ی رووسی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "له‌وانه‌بوو مۆسكۆ له‌ناو زه‌نگاوی شه‌ڕی سووریا نقوومبێت، به‌ڵام بڕیاری سه‌رۆك ڤلادیمێر پوتین، بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان، بیانووی گه‌وره‌تری پێداوه و ده‌توانێت بڵێت هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌م له سووریا سه‌ركه‌وتوو بووه".
رۆژنامه‌كه له باره‌ی ئامانجه‌كانی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی رووسیا له سووریا ده‌ڵێت: "ئامانجی رووسیا ئازادكردنه‌وه‌ی هه‌موو سووریا بوو، به‌ڵام ئه‌و كاره چه‌ند ساڵێك ده‌خایه‌نێت و هیچ گه‌ره‌نتییه‌كیش بۆ سه‌ركه‌وتن له‌م كاره‌دا له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، به‌هۆی كشانه‌وه‌ی رووسیا، مۆسكۆ له‌ژێر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌ی له دژی به‌رپا كراوه دێته ده‌ره‌وه و ره‌نگه به‌هۆیه‌وه بتوانێت له ژێر سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ده‌ربچێت، كه به‌هۆی ئۆكرانیا و هه‌رێمی كریمیاوه خراوه‌ته سه‌ری.
رۆژنامه‌ی "ڤیدۆمۆستی" لیبراڵی، ئاشكرای ده‌كات، له‌سه‌ره‌تادا رووسیا به نیازی نزیكبوونه‌وه‌ی له وڵاتانی رۆژئاوا، هێرشه ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر داعش ده‌ستپێكرد، به‌ڵام ئامانجێكی دیكه‌ی مۆسكۆ ئه‌وه‌بوو، بتوانێت گه‌ڕێكی دیكه‌ی "گفتوگۆكانی ئاشتی" ده‌ستپێبكاته‌وه.
هه‌ندێك له رۆژنامه‌كانی دیكه‌ی رووسیا، ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، بڕیاره‌كه له‌ناكاو بوو، به‌تایبه‌تیش له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای گفتوگۆكانی جنێڤ، كه تێیدا ئۆپۆزیسیۆن و حكوومه‌تی سووریا به‌ناڕاسته‌وخۆ گفتوگۆی ئاشتی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: "ره‌نگه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی مۆسكۆ هانی پرۆسه‌ی ئاشتی بدات".
رۆژنامه‌ی "ئیزڤستیا"ی نزیك له كرملین ده‌ڵێت: "كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیا، سنوورێك بۆ ئه‌و نیگه‌رانییانه داده‌نێت كه به‌رامبه‌ر هێرشه ئاسمانییه‌كان دروستبووه"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌و بڕیاره ده‌رده‌كه‌وێت كه سوپای حكوومه‌تی سووریا توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعشی هه‌یه یان نا؟".
یه‌كێك له شیكه‌ره‌وه سیاسییه‌كانی رووسیاش ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا ئامانجی سووریا رزگاركردنی رژێمی ئه‌سه‌د بوو به‌هه‌ر نرخێك بێت، به‌ڵام دواتر ئامانجه گۆڕا و ئامانجی سه‌ره‌كی پوتین نزیكبوونه‌وه له وڵاتانی رۆژئاوا".
رۆژنامه‌كانی رووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و بڕیاره‌ی مۆسكۆ، بۆ دووركه‌وتنه‌وه بووه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی مێژووی شه‌ڕی 10 ساڵه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو له دژی "موجاهیدان"ی ئه‌فغانستان له نێوان ساڵانی 1979-1989.