قامیشلۆ: ئاسایش 60 ئه‌ندامی میلیشیایه‌كی سه‌ر به ئه‌سه‌دی ده‌ستگیركرد
"ئاسایشی رۆژئاوا باڵه‌خانه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی بۆردومانكردووه"
K24 – قامیشلۆ:
له شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان ناكۆكیی ده‌كه‌وێته نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان و هێزه‌كانی سه‌ر به رژێمی ئه‌سه‌د.
په‌یامنێری كوردستان24 له قامیشلۆ گوتی: "هێزه‌كانی سه‌ر به رژێمی سووریا چه‌ند ئه‌ندامێكی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستانیان له قامیشلۆ ده‌ستگیركرد و تۆپی ده‌نگییان له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه ته‌قاندووه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئاسایشی رۆژئاواش ئه‌ندامانی هێزه‌كانی سه‌ر به رژێمی سووریایان له قامیشلۆ ده‌ستگیركردووه".

ئاژانسیی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه: "هێزه‌كانی ئاسایشی كوردی 60 ئه‌ندامی میلیشیایه‌كی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریایان له شاری قامیشلۆ ده‌ستگیركردووه".
روانگه‌كه زیاتر گوتی: "هێزه‌كانی ئاسایشی كوردی ناوچه‌یه‌كی بۆردومانكردووه له شاره‌كه‌دا كه باڵه‌خانه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی لێیه".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی شاری قامیشلۆ له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ئاسایشی كوردیدایه، به‌ڵام حكوومه‌تی سووریا پارێزگاری له بوونی خۆی له شاره‌كه‌دا كردووه و فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه‌شی له بنده‌ستدایه.