سنوورداركردنی نه‌وت وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك ده‌گرێته‌وه
بڕیاره له مانگی داهاتوو له دۆحه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكەی وڵاتانی نه‌وت فرۆش كه ناسراون به ئۆپیك ئه‌نجام بدرێت

K24 – ھەولێر:
وەزیری نەوتی ڤه‌نزوێلا رایگه‌یاند ، 20 وڵات به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مانگی داهاتووی ئۆپیك ده‌كه‌ن و رێكه‌وتنی سنوورداركردنی نه‌وت وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی ئۆپیكیش ده‌گرێته‌وه.
ئیلۆخیۆ دیل بینۆ، وه‌زیری نه‌وتی ڤه‌نزوێلا رایگه‌یاند، بڕیاره له مانگی داهاتوو له دۆحه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكەی وڵاتانی نه‌وت فرۆش كه ناسراون به ئۆپیك ئه‌نجام بدرێت، بۆ به‌دواداچوونی رێكه‌وتنی سنوورداركردنی نه‌وت و رێكخستنه‌وه‌ی بازاری نه‌وتی جیهانی.
دیل بینۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه بریاری سنوورداركردنی نه‌وت وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی ئۆپیك ده‌گرێته‌وه وه‌ك كازاخستان و ئازه‌ربایجان و مه‌كسیك و كۆلۆمبیا، سه‌باره‌ت به ئێران دیل بینۆ،گوتی له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانیه‌كه‌ی به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی نه‌وت گفتوگۆیان كردووه و كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو شێوازی چۆنیه‌تی به‌دواداچوون بۆ به‌رهه‌می نه‌وت راده‌گه‌یه‌ندرێت.
رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ئۆپیک رایگەیاندووە، کۆبوونەوەی بەرهەمهێنەران بە سەرۆکایەتی سعوودییە و رووسیا بۆ تاوتوێکردنی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنان لە نەوت 17/4/2016 بەڕێوەدەچێ بێ بەشدار ئێران.
ئامادەكردنی: ش ،م