حكوومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا فیدراڵی ره‌تده‌كه‌نه‌وه
تاكه شتێكه حكوومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له‌سه‌ری هاوڕابن
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له حكوومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، راگه‌یاندنی سیسته‌می فیدراڵی له باكووری سووریا (رۆژئاوای كوردستان) ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
حكوومه‌تی سووریا رایگه‌یاند، هێنانه‌پێشه‌وه‌ی بابه‌تی فیدراڵی، مه‌ترسییه بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، نوێنه‌رانی سێ ناوچه‌ی رۆژئاوای كوردستان، ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر راگه‌یاندنی سیسته‌می فیدراڵی، له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان راگه‌یاند.
ئیئتیلافی نیشتمانی هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی سووریاش رایگه‌یاند، دامه‌زراندنی حكوومه‌تی ناوه‌ندی یاخود فیدراڵی، به ته‌نها كاری نوێنه‌رانی ئه‌و سێ ناوچه‌یه نییه له سووریا.
ئاژانسی هه‌واڵی سانای سووریا، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بڵاویكرده‌وه، حكوومه‌تی سووریا دووپاتی ده‌كاته‌وه، راگه‌یاندنی هه‌ر جۆرێك له سیسته‌می حوكمڕانی له "باكووری سووریا و رۆژئاوای كوردستان" هیچ به‌هایه‌كی یاسایی نییه و ئه‌و كاره‌ش ویستی گه‌لی سووریا نییه.
سه‌رچاوه: BBC