كلوب باس له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی پێشووی ده‌كات
به ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه دڵخۆشه
K24 ـ هه‌ولێر
ئه‌نجامی تیروپشكی یۆرۆپا لیگ زۆرترین كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه، كاتێك تیپیه‌كه‌ی یۆرگن كلوب كه لیڤه‌رپووله‌وه كه‌وته داوای بورسیا دۆرتمۆنده‌وه.
یۆرگن كلوب له یه‌كه‌مین لێدوانێكدا كه له رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیادا بڵاو كرایه‌وه ده‌ڵێت: به‌ر له له ڕاكێشانی تیروپشكه‌كه هیوای ئه‌وه‌م ده‌خواست رووبه‌ڕووی باشترین تیپ ببمه‌وه، هه‌ڵبه‌ت خه‌ونه‌كه‌شم هاته‌ی و له دوو یاریی چوون و هاتن دا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی پێشووم به‌یه‌ك ده‌گه‌ین.
كلوب گوتیشی: ئه‌گه‌ر یانه‌یه‌ك بیه‌وێت نازناو بباته‌وه ده‌بێت به‌ربه‌ستی گه‌وره و به‌سه‌ر پشتی یانه‌ی زلهێز بپه‌رێته‌وه، له ڕێگای تۆماره ڤیدیۆیه‌كانی یانه‌ی دۆرتمۆند پلان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆرتمۆند داده‌ریژم.
دواتر راهێنه‌ره ئه‌ڵمانیاییه‌كه‌ی ڕێدز گوتیشی: به گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ یاریگه‌ی دۆرتمۆند زۆر دڵخۆشم، چونكه زۆر یاده‌وه‌ری خۆشم له‌و یاریگه‌یه هه‌یه.
یۆرگن كلوبی ته‌مه‌ن 48 ساڵان مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو له یانه‌ی دۆرتمۆنده‌وه په‌یوه‌ندی به لیڤه‌رپوول كرد.