یه‌كێتیی: پێویسته به گفتوگۆی به‌رپرسیارانه كێشه و ناكۆكیه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین

K24 - هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وێڕای ئاراسته‌كردنی پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز، داوا ده‌كات، كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێن.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات، ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری گه‌وره دایه و ئه‌وه‌ش واده‌خوازێت یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو بین.
ده‌قی پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی
پیرۆزبایی بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز و ساڵی نویی كوردی-یه‌وه, گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان, ده‌كه‌ین له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و سه‌رانسه‌ری جیهان.
هه‌روه‌ها ئه‌م جه‌ژنه, كه هاوكاتی بۆنه‌یه‌كی تری مێژووی گرنگه, كه رِزگاركردنی شاری كه‌ركوكه له رِاپه‌رینی گه‌له‌كه‌ماندا له به‌هاری 1991, كه خه‌ڵكی خۆراگری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌دا (21)ی ئازار به‌ئازادكردنی شاره‌كه‌یان تاجی سه‌ركه‌وتنی راپه‌رینی نایه‌سه‌ر كوردستان.
له‌م رۆژه, كه یادی نه‌ورۆز وه‌ك هێمای كۆتایی هاتنی سته‌م و هاتنی به‌هار و ژیانی نوی و یادی رِزگاركردنی شاری كه‌ركوك وه‌ك سه‌روه‌رییه‌كی پرِبه‌های نیشتمانی و مێژوویی ده‌كه‌ینه‌وه, پیرۆزبایی له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه ده‌كه‌ین, كه له هه‌ر بسته خاكێكی كوردستاندا به‌رگری له خاك و خه‌ڵكی كوردستان و ئازادی و دیموكراسی ده‌كه‌ن و له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعشدا دووه‌م ساڵه ئاگری نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها سلاَوی خۆراگری و پیرۆزبایی ده‌نێرین بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان, هیوای ته‌ندروستیه‌كی باشیش بۆ هه‌موو بریندارانی شه‌رِی رِووبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش ده‌خوازین.
هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و یادی (25) ساڵه‌ی رِاپه‌رینی كه‌ركوك له‌كاتێكدایه, كوردستان له‌دۆخێكی سیاسی و ئابوری ناجێگیردایه و عیراق و ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م گۆرِانكاریی گه‌وره‌دایه, كه واده‌خوازی, یه‌كێتی و یه‌كریزی گه‌له‌كه‌مان و تێكرای لایه‌نه سیاسیه‌كان پته‌وبكری و له‌رِوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه به گفتوگۆی به‌رپرسیارانه كێشه و ناكۆكیه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین. نه‌ورۆزی ئازادی و به‌رگری, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بیكه‌ین به نه‌ورۆزی ئاشته‌وایی و یه‌كریزی گه‌له‌كه‌مان. ئه‌ویش به‌وه ده‌كری گه‌وهه‌ری پاكی جه‌ژنی نه‌ورۆز, بكه‌ینه نه‌ورۆزانه بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان, به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیش ئه‌م ئاواته دێته‌دی.
جارێكی تر جه‌ژنی نه‌ورۆز و یادی راپه‌رینی كه‌ركوك له گه‌لی كوردستان و هه‌موولایه‌ك پیرۆز بێت.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
19/3/2016