بارسێلۆنا له‌ یارییه‌كی ئاگریندا ڕووده‌كاته‌ یاریگه‌ی مادریگاڵ

ڤیاڕیال شه‌ڕی پله‌ی سێیه‌م ده‌كات

K24 ـ هه‌ولێر

له‌ لالیگای ئیسپانیا، ئه‌مڕۆ له‌ كات 6:00ـی ئێواره‌ به‌ كاتی كوردستان، یارییە زەحمەتەكانی بارسێلۆنا دەست پێدەكات، كاتێك دەچێتە یاریگای مادریگال و دەبێتە میوانی ڤیاریال.

بارسا بە تەواوی پێكھاتەوە  ئەم یاریە ئەنجام دەدات، وەك ھەمیشە چەكە بەھێزەكانی بارسا مێسی و نێمار و سوارێزە،

لوس ئینریكی راھێنەری بلاوگرانا تایبەت بەم یاریە دەڵێت: بۆ ئێمە ھەموو یاریەكان وەك یەك گرنگن و ڤیاریال ھیچی لە ریال مەدرید و ئەتلەتیكۆ كەمتر نیە، بۆیە نابێت ھیچ خاڵێك لەدەست بدەین.

ڤیاریال ئەمساڵ كە شەڕی پلەی سێیەم دەكات، دەیەوێت ھەر ھیچ نەبێی خانەی چوارەمی پێببڕێ، گارسیا تۆڕال، یاریە زەحمەتە لەدوای یەكەكانی بارسا بە ھەل دەزانێت  و دەیەوێت بە پشت بەستن بە تواناكانی سیدریكا باكامبۆ دوای 38 یاری بارسا تووشی دۆڕان بكات.

بارسا بە 75  خاڵ یەكەمی لالیگایە و ڤیاریالیش 53 خاڵی ھەیە و لە دوای ریال مەدرید لە خانەی چوارەمە.