ئه‌مشه‌و شاری تۆرینۆ كه‌شێكی جیاواز ده‌بێت
دێربی شاری تۆرینۆ به‌ڕێوه ده‌چێت
K24 ـ هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ له كات 5:00ـی ئێواره شاری تۆرینۆ له ئیتاڵیا دوو به‌هێزترین یانه له دێربی شاره‌كه‌یان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن،
تۆرینۆ له یاریگای تۆرینۆ دی ئۆڵۆمپیكۆ میوانداریی یۆڤێنتۆس ده‌كات.
یۆڤێ به هه‌فته‌یه‌كی خه‌مناك تێ ده‌په‌ڕێت ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر بایه‌رن میونشنی ئه‌ڵمانی له چامپیۆنزلیگ كرایه ده‌ره‌وه
یۆڤێ 19 یارییه دۆڕانی نه‌چه‌شتووه، هه‌روه‌ها هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه له‌و 19 یارییه جارێكیش تۆڕه‌كه‌ی جانلویجی بۆفۆن بهه‌ژێنێت، بۆفۆن ته‌نیا 4 خوله‌كی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی خاوێنی گۆڵه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته 930 خولهك و پێش سێبێستیانۆ رۆسی گۆڵپارێزی پێشووی میلان بكه‌وێت، كاتێ ئه‌و گۆڵپارێزه بۆ ماوه‌ی929 خولهك گۆڵه‌كه‌ی نهههژێنرا.
یۆڤێ له‌م یارییه تواناكانی دیبالای ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی رابردوو دووچاری پێكان بوو، به‌ڵام پزیشكانی یانه‌كه گڵۆپی سه‌وزیان بۆ به‌شداری كردنی دیبالا له به‌رامبه‌ر تۆرینۆ هه‌ڵكردووه.
یۆڤێنتۆس به 67 خاڵ لوتكه‌ی سێریا ئه‌ی گرتووه، یانه‌ی تۆرینۆی هاوشاریشی به 33 خاڵ له خانه‌ی سێزده‌یه‌مینی خوله‌كه دێت.