ئه‌مشه‌و میلان رووبه‌ڕووی یانه‌یه‌كی برینداری خوله‌كه ده‌بێته‌وه
K24 ـ میلانۆ
له خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی ئیتاڵیای ناسراو به (سێریا ئه‌ی) هه‌فته‌ی یارییه ئاگرینه‌كانه، له دوایا یارییه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه یانه‌ی ئه‌ی سی میلان میوانداریی لازیۆی بریندار ده‌كات، میلان له پله‌ی شه‌شه‌مدایه و خاوه‌نی 48 خاڵه و هه‌وڵ ده‌دات له یانه‌كانی پێشه‌نگ دوور نه‌كه‌وێته‌وه.
لازیۆش ئومێدێكی كه‌می هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ یه‌كێك له پاڵه‌وانییه‌تییه ئه‌ورپییه‌كانی وه‌رزی داهاتوو و پێنجشه‌مه‌ی رابردووش له یاریگای خۆی به‌ده‌ستی سپارتا براگ شۆك كرا و له یۆرۆپالیگ كرایه ده‌ره‌وه.