چاوه‌ڕوانی دێربی توڕه‌ی مانچێسته‌ر بكه‌ن
تۆتینهامیش به دوای سارێژكردنی برینه‌كانیدا ده‌گه‌ڕێت
K24 ـ مانچێسته‌ر
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 31ـه‌مینی پرێمه‌ر لیگ، دێربی مانچێسته‌ر، یاریی لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ڕه‌ی پریمه‌رلیگه كه بڕیاره له كات 7:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یاریگه‌ی ئیتحاد مانچیسته‌ر سیتی میواندریی مانچێسته‌ر یونایتدی هاوشاریان ده‌كه‌ن.
سیتیزن به 51 خاڵ له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت، له‌وكاته‌ی شه‌یتانه سووره‌كان به 47 خاڵ پله‌ی شه‌شه‌میان گرتووه و جیاوازی نێوانیان چوار خاڵه.
یانه‌كه‌ی خاوه‌ن ماڵ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی سی خاڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی دادێ له‌گه‌ڵ گواردیۆلا له چامپیۆنزلیگ دانهبهڕێن، هه‌رچی یانه‌ی شه‌یتانه سوورهكانیشه، دوای ماڵئاویی كردنیان له یۆرپالیگ ده‌یه‌وێت لانیكه‌م بۆ وه‌رزێ داهاتوو له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌شدار بێت.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ كاتی یارییه‌كه‌ی دێربی مانچێسته‌ر، یانه‌ی تۆتنهامی برینداریی میوانداریی بۆرنمۆپ ده‌كات، تۆتنهام كه به 58 خاڵ خانه‌ی دووه‌می گرتووه، نایه‌وێ به ده‌ردی یۆرۆپالیگ بچێت و هه‌وڵێ ركابه‌ری كردن بۆ نازناوی پرێمه‌رلیگ ده‌دات.
بۆرنمۆسیش كه به 38 خاڵ پله‌ی سیزدهمی ریزبه‌ندی گرتووه، نایه‌وێت بۆ ناوچانه‌ی مه‌ترسی دابه‌زین بزێت، بۆیه له دژی تۆتینهام شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌كات.