خامهنهئى: وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى پێى گوتم چيتر ناتوانين هێڵه سووره‌كان رابگرين
رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى كۆمارى ئيسلامى ئێران عه‌لى خامهنهئى رايگه‌ياند، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا ماناى ئه‌وه نييه له‌گه‌ڵ وڵاتانى ديكه‌ش رێككهوتبين.
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى كۆمارى ئيسلامى ئێران عه‌لى خامهنهئى رايگه‌ياند، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا ماناى ئه‌وه نييه له‌گه‌ڵ وڵاتانى ديكه‌ش رێككهوتبين.
گوتيشى: له رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌م دواييه‌دا، كه ئێمه په‌سندمان كردووه، به‌ڵام وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى خۆمان پێى راگهياندنم كه ئێمه چيتر نه‌مانتوانى هێڵه سووره‌كان رابگرين و پێكهاتن له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا به ماناى چاوپۆشى كردن له هه‌ندێك له‌و شتانهيه كه ئێمه پێيان له‌سه‌ر دادهگرين.
ئه‌وه‌شى گوت: هه‌ندێك پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئێمه ته‌نيا دوو رێگه‌مان لهبهردهمدايه و ده‌بێت يه‌كيان هه‌ڵبژێرين، ئه‌وانيش به‌رده‌وامبوون له ململانێ و دووه‌ميشيان رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵيان. ئه‌وان ده‌يانه‌وێت ئه‌و گوتاره له ناو ده‌سته‌بژێرى ئێمه‌دا بڵاو بكه‌نه‌وه.
خامهنهئى گوتيشى: له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى وڵاتيش ده‌يانه‌وێت به ده‌ربڕين و شێوازى جۆراو جۆر له ميدياى جيهانييدا په‌ره پێ بده‌ن.
روونيشيكرده‌وه، له ناوخۆشدا كه‌سانێك هه‌ن ئه‌و بيرۆكه‌يان قبووڵكردووه و ده‌يانه‌وێت بانگه‌شه‌ى بۆ بكه‌ن.
خامهنهئى، گوتيشى: لايه‌نى به‌رامبه‌ر و ده‌زگاى پڕوپاگه‌نده‌يى ئه‌مريكا قسه‌ى ئه‌وه‌يه كه ده‌ڵێت ئێران تواناى ئابوورى زۆرى هه‌يه و ئامانج له رێككه‌وتن ئه‌وه بوو ئه‌مريكا بتوانێت كه‌ڵك له‌و تايبهتمهندييانه وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نيا پڕوپاگه‌نده‌ى ميدياى ئه‌مريكايه و راست نييه.