له 2016 خه‌ڵكی كام وڵات به‌خته‌وه‌رترینی جیهانن؟
دیراسه‌یه‌ك له‌سه‌ر 156 وڵات كراوه
K24 – هه‌ولێر:
تۆڕی شیكردنه‌وه‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وامی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتی ساڵانه‌ی به‌خته‌وه‌رترین گه‌لانی جیهاندا رایگه‌یاند، له 2016 گه‌لی دانیمارك به‌خته‌وه‌رترین گه‌لانی جیهانن.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه: "هه‌ریه‌كه له گه‌لانی سویسرا و ئایسله‌ندا له پله‌ی دووه‌م و سێیه‌م دێن".
سێ جاره گه‌لی دانیمارك نازناوی به‌خته‌وه‌رترین گه‌لانی جیهان وه‌رده‌گرێت.
دیراسه‌یه‌ك له‌سه‌ر 156 وڵاتانی جیهان كراوه، به گوێره‌ی دیراسه‌كه: "دانیشتوانی وڵاتی بۆڕۆندی كه‌مترین به‌خته‌وه‌رن له جیهاندا"، له دوای ئه‌وانیش دانیشتوانی وڵاتانی: "(به‌نین، ئه‌فغانستان، تۆگۆ و سووریا" دێن.
سه‌رچاوه: CNN ، و: م.ح