له كۆتايى ئه‌م مانگه‌دا سه‌در دوا بڕيارى خۆى ده‌دات
مانگرتووانى سه‌ر به ره‌وتى سه‌در بڕياريان داوه دواى ته‌واوبوونى ئه‌و مۆڵه‌ته‌ى سه‌در به حكوومه‌تى داوه، بچنه ناو ناوچه‌ى سه‌وزه‌وه و فشاره‌كانيان زياتر بكه‌ن بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق.
K24 – هه‌ولێر:
مانگرتووانى سه‌ر به ره‌وتى سه‌در بڕياريان داوه دواى ته‌واوبوونى ئه‌و مۆڵه‌ته‌ى سه‌در به حكوومه‌تى داوه، بچنه ناو ناوچه‌ى سه‌وزه‌وه و فشاره‌كانيان زياتر بكه‌ن بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كوتله‌ى ئه‌حرارى ره‌وتى سه‌در، ره‌سوڵ سه‌باح تائيى رايگه‌ياند، دواى ته‌واوبوونى واده‌ى دياريكراو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داخوازى ره‌وتى سه‌در، خۆپيشانده‌ران و مانگرتووان ده‌چنه ناو ناوچه‌ى سه‌وزه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌ى دوێنێ له ديوانى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار له نێوان سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه و لايه‌نه سياسييه‌كان ئه‌نجامدرا، تائى گوتى: ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه هيچى لێ سه‌وز نابێت و ته‌نيا وه‌ك مه‌ره‌كه‌بى سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێنێته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، پێكهێنانى ليژنه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى خۆپيشانده‌ران ته‌نيا كات به‌فيڕۆدانه و هيچ ئه‌نجامێكى لێناكه‌وێته‌وه و مانگرتووان و خۆپيشانده‌ران و خه‌ڵكى عێراق به گشتيى داواى ئه‌نجامدانى چاكسازى بنه‌ڕه‌تى و پێكهێنانى كابينه‌ى حكومه‌تێكى ته‌كنۆكراتى ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و مۆڵه‌ته‌ى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در داويه‌تى به حكومه‌ت له 29ى ئه‌م مانگه‌دا كۆتايى پێدێت و تا ئه‌و كاته ره‌وتى سه‌در چاوه‌ڕوانى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى ده‌كات.
ئاشكراشيكرد، دواى ته‌واوبوونى واده‌كه، خۆپيشانده‌ران و مانگرتووان هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز و فشاره‌كانيان زياتر ده‌كه‌ن له پێناو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌تى عه‌بادى.