موتڵه‌گ: داخوازى خۆپيشانده‌ران به چه‌ند رۆژێك جێبه‌جێ ناكرێت
سه‌رۆكى به‌ره‌ى گفتوگۆى نيشتيمانى، ساڵح موتڵه‌گ، رايگه‌ياند، ئه‌و داواكارييانه‌ى خۆپيشانده‌ران خستوويانهتهڕوو، داواكارى كه‌ڵه‌كه‌بووى چه‌ند ساڵێكن و به چه‌ند رۆژێك جێبه‌جێ ناكرێن.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى به‌ره‌ى گفتوگۆى نيشتيمانى، ساڵح موتڵه‌گ، رايگه‌ياند، ئه‌و داواكارييانه‌ى خۆپيشانده‌ران خستوويانهتهڕوو، داواكارى كه‌ڵه‌كه‌بووى چه‌ند ساڵێكن و به چه‌ند رۆژێك جێبه‌جێ ناكرێن.
موتڵه‌گ گوتيشى: ئه‌سته‌مه داواكارى خۆپيشانده‌ران له چه‌ند رۆژێكدا جێبه‌جێ بكرێن، چونكه ئه‌وانه كه‌ڵه‌كه‌بووى چه‌ند ساڵێكن و پێويسته له هه‌موو بارودۆخێكدا ئيراده‌يه‌كى پته‌و بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سياسيى هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى عێراق بتوانێت له قه‌يرانى ئێستايدا رزگاربێت.
هه‌روه‌ها گوتى: چاكسازى پێويسته له دامه‌زراوه‌كاندا ئه‌نجامبدرێت، نه‌ك له ناو كهسايهتييهكاندا. پێويسته ئامرازه‌كانى پرۆسه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كى ته‌ندرووست ده‌ستنيشان بكرێن و ئه‌وان ببنه بنچينه بۆ چاكسازى له ناو ده‌وڵه‌تدا.