نێچیرڤان بارزانی: قۆناغی داهاتوو پێویستی به یه‌كڕیزییه‌كی زۆره
به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه سه‌رۆكی حكوومه‌ت په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه

K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پیرۆزبایی نەورۆز لە گەلی كورد و ھەموو ئەو گەلانە دەكات كە ئه‌و یاده ده‌كه‌نه‌وه.
سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا رووده‌كاته پێشمه‌رگه و ده‌ڵێت: "ئێوه به سه‌ركه‌وتنتان به‌سه‌ر داعشدا، نه‌ورۆزتان به ئازایه‌تی و داستانێكی دیكه ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد".
له‌باره‌ی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی داراییه‌وه نێچیرڤان بارزانی گوتی: " به‌داخه‌وه شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی؛ كاریگه‌ریی نه‌رێنى له‌سه‌ر دۆخى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتيى دروست كردووه".
سه‌رۆكی حكوومه‌ت دڵنیاییشیدا و گوتی: "دڵنیایی ده‌ده‌ینه هه‌موو گه‌لی كوردستان كه ئه‌م قه‌یرانه‌ش تێده‌په‌ڕێنین و تیرۆر ده‌شكێنین و كوردستانیش له پێشكه‌وتن به‌رده‌وام ده‌بێت".
له په‌یامه‌كه‌یدا به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه نێچیرڤان بارزانی هيواى خواست: "هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان پێكه‌وه دابنیشن و هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
گوتیشی: "چونكه قۆناغی داهاتوو پێویستی به یه‌كڕیزییه‌كی زۆره بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی سه‌ركه‌وین، كوردستان بپارێزین و ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ست بهێنین".
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی حكوومه‌تی هه‌رێم